ئیسرائیل ههژموونی ئێران له رێگهی كهتیبهكانی قودسهوه له عێراق زیادی كردووه
لیوا تامیر هیمان، فەرماندەی هەواڵگری سەربازی ئیسڕائیل لە وتارێكیدا لە كۆنگرەیەك لە تەلئەبیب ڕایگەیاند:” هەژموونی ئێران لە عیراقدا زیاتر بووە، بە تایبەتیش لەڕێی كەتیبەی قودسەوە ،ئێران دەتوانێت هەژموونی خۆی لە عیراق بەكاربهێنێت و ئەو وڵاتە عەرەبیە بكاتە پێگەیەك بۆ هێرشكردنە سەر ئیسڕائیل”.
لیوا تامیر هیمان، فەرماندەی هەواڵگری سەربازی ئیسڕائیل دهشڵێت:“ئێرانییەكان بە تایبەت لە سایەی بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بۆ پاشەكشەكردن لە ناوچەكە، وەك گۆڕەپانێك تەماشای عیراق دەكەن تا وەك سوریای لێبكەن و هێزەكانی خۆیانی تێدا كۆبكەنەوە و هەڕەشە لە ئیسڕائیل بكەن”.
مانگی ئابی ڕابردوو له ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانیدا باس له گواستنهوهی موشەكی “زلزال” و “فاتح 110” لهلایهن سوپای ئێرانهوه بۆ هاوپهیمانهكانی له عێراق كرا، موشهكی “زلزال” و “فاتح 110” لە خۆرئاوای عیراقەوە دەگەنە تەلئەبیب و بە هەمان شێوە هەڕەشە لەسەر ڕیاز-ی پایتەختی سعودیە دروست دەكەن.