ڤیدیۆ:سێ ئه‌ندام په‌رله‌مانتاری پارتی گه‌نده‌ڵی ده‌سوتێنن له پێشوازی ساڵی نوێ‌دا

ئه‌مرۆ دوا رۆژی ساڵی 2018 سێ ئه‌ندام په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی به سوتاندنی تابلۆیه‌ك كه له‌سه‌ر نووسرابوو گه‌نده‌ڵی پێشوازی له ساڵی 2019 ده‌كه‌ن، ده‌لێ” ئیتر له ساڵی 2019 گه‌نده‌ڵی ده‌سوتێنن، هه‌روه‌ها ده‌لێن، ئه‌وه قه‌راری ئێمه نیه، قه‌راری حزبه‌كه‌شمانه”.
هیڤیدار ئه‌حمه‌د و لیزه فه‌له‌كه‌دین كاكه‌ی و به‌همه‌ن كاك عه‌بدولڵا له فراكسیۆنی پارتی تابلۆیه‌ك كه له‌سه‌ر نووسراوه” گه‌نده‌ڵی” بردوویانه‌ته به‌رده‌م مۆنۆمێنتی شه‌هیدان له هه‌ولێر ، به سوتاندنی گه‌نده‌ڵی پێشوازی له ساڵی 2019 ده‌كه‌ن، ده‌لێن، له ساڵی 2019 گه‌نده‌ڵی ده‌سووتینن، ساڵی 2019 ساڵی له‌ناو بردنی گه‌نده‌ڵی ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش بریاری حزبه”.
به‌همه‌ن كاك عه‌بدولڵا له باره‌ی چاڵاكیه‌كه ده‌لێت” ئێمه هاتووینه‌ته مۆنۆمێنتی شه‌هیدان بۆ ئه‌وه‌ی به‌لێنی خۆمان بۆ برا پێشمه‌رگه‌كانمان نوێ بكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” په‌یامی ئێمه له‌و چاڵاكیه ئه‌وه‌یه كه كۆتایی ساڵی 2018 به سوتاندنی گه‌نده‌ڵی ده‌بێت ، له ساڵی 2019 دا به دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وام ده‌بین”.
هه‌روه‌ها لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌ی ده‌لێت، وه‌ك به‌لێنمان پێدابوون كه دژی گه‌نده‌ڵی بین، بۆیه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك دژی گه‌نده‌ڵی ده‌ست به ساڵی نوێ ده‌كه‌ین، به‌رده‌وام له دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی دا ده‌بین”.
هیڤیدار ئه‌حمه‌دش ده‌لێت، له‌ساڵی نوێ‌دا گه‌نده‌ڵی ده‌سوتێنن، ئه‌وه‌ش ته‌نها بریاری ئێمه نیه به‌ڵكو بریاری حزبه‌كه‌شمانه”.