یەپەگە چەكەكانی دادەنێت
دوای ئەوەی گروپەكانی سەر بە حەشدی شەعبی و نزیك لە سوریا و رژێمی سوریا داوایان لە یەپەگەكرد كە چەكەكانی دانێ گوتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل “یەپەگە” رایگەیاند: “یەپەگە تا پاش چارەسەربوونی تەواوەتی قەیرانی سووریا چەك دانانێت”.
نووری مەحموود، گوتەبێژی یەپەگە گوتی: “داواكاریی یەپەگە بۆ هاتنی سوپا بۆ پاراستنی خاكی سووریا، لە چوارچێوەی هاوكاریكردنە لەگەڵ هێزەكانی حكوومەتی سووریا بۆ ئەوەی سەرجەم خاكی سووریا بپارێزن، چونكە بەگوێرەی دەستوور هێزێكی شەرعیین”.
هەروەها گوتوویەتی: “ئەو چەكانەی لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاوە دراون بە هێزەكانیان بۆ شەڕی دژی تیرۆر بەكارهینراون و شەڕی دژی داعشیش ھێشتا بەردەوامە”.
رۆژی هەینی رابردوو، سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای رژێمی سووریا رایگەیاند: “وەك بەدەنگەوەچوونی خەڵكی ناوچەكە، هێزەكانی سوپای سووریا چوونەتە ناو شاری منبج كە پێشتر لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سووریای دیموكراتی دا بووەو ئاڵای سووریایان بەرزكردووەتەوە”.