توێكڵی ئەم میوانە بۆ خواردن بەسوودن

هەندێك میوە هەن وەها راهاتووین توێكڵەكەیان فڕێ بدەین، بەڵام دەركەوتووە خواردنیان سوودێكی زۆری تێدایە، لەوانە:
1-پرتەقاڵ:

ماددەیەكی كیمیایی تێدایە كە بڕوادەكرێ ببێتەهۆی دابەزاندنی ئاستی چەورییە زیانمەندەكانی خوێن و بەوەش ئەگەری تووشبوون بە رەقبوون و گیرانی خوێنبەرەكان كەمدەكاتەوە. جگە لەوە بڕێكی بەرچاوی ریشاڵی خۆراكی تێدایە، كە بۆ رێكخستنی كاری ریخۆڵەكان گرنگە.
2-لیمۆ:

بە ماددەكانی فلاڤیونۆید دەوڵەمەندە، كە ماددەگەلی دژەئۆكسێنن و بۆ پاراستنی گەنجی و تەندروستیی ئەندامانی جەستە گرنگن. هەروەها بایۆڤلاڤیونۆیدی نێو توێكڵی لیمۆ بۆ چالاككردنی كردنەدەرەوەی ماددە زیانبەخشەكانی نێو جەستە بەسوودن. دەكرێ توێكڵەكە وردبكەی و بیكەیتە نێو زەڵاتە، یان كەمێك لە ئاودا بیكوڵێنی و شەربەتەكەی بخۆیتەوە.
3-شووتی:

ترشی ئەمینی سترۆلینی تێدایە كە سووڕی خوێن رێكدەخات و فشاری خوێن دادەبەزێنێ.
4-كیوی:

ماددەگەلی سرووشتی دژە-هەوكردن و دژە-هەستەوەری تێدایە، دەكرێ وردبكرێ یان شەربەتی لێ درووستبكرێ و بخورێتەوە.
5-مۆز:

ئەو ترشە ئەمینییانەی لە توێكڵی مۆزدا هەن، هانی دەردانی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین لە جەستەدا دەدەن، كە هۆرمۆنێكی دژە-خەمۆكییە

Back to top button