نێچیرڤان بارزانی پهیامێكی دژی حكومهتی توركیا بڵاوكردهوه

خواكوڕك
حكومهتی ههرێمی كوردستان بهیاننامهیهك به بۆنهی دهسگیركردنی هاوسهرۆكانی BDP بڵاو دهكاتهوه و رایدهگهیهنێت، دەستگیركردنی هاوسەرۆكانی پارتی دیموكراتی گەلان HDP و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی ئەو پارتە یاساییەی توركیا، نیگەرانی كردین.
دوای ئهوهی حكومهتی توركیا به فهرمانی چهند داواكارێكی گشتی وڵاتهكهی هاوسەرۆكانی پارتی دیموكراتی گەلان HDP و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی ئەو پارتە دهسگیركرد، ئهمرۆ نێچیرڤان باررازنی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان بهیاننامهیهكی بڵاو كردهوه.
له بایاننامهكه هاتووه، لەو باوەڕەداین كە ئەوە بارودۆخى توركیا تووشی ئاڵۆزی دەكات، بۆیەش داوا دەكەین هاوسەرۆك و پەرلەمانتارانی HDP ئازاد بكرێن و بە شێوەیەكی هێمن مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكەدا بكرێت.
دەقی پەیامەكە:
دەستگیركردنی هاوسەرۆكانی پارتی دیموكراتی گەلان HDP و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی ئەو پارتە یاساییەی توركیا، نیگەرانی كردین. لەوباوەڕەداین كە ئەوە بارودۆخى توركیا تووشی ئاڵۆزی دەكات، بۆیەش داوا دەكەین هاوسەرۆك و پەرلەمانتارانی HDP ئازاد بكرێن و بە شێوەیەكی هێمن مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكەدا بكرێت و ڕێز لە ئیرادەی ئەو دەنگدەرانەی توركیا بگیرێت كە ئەوانیان هەڵبژاردووە.
هەروەها داوا لە HDPەیش دەكەین وەك پارتێكی یاسایی لە توركیا، لە چوارچێوەی یاساكانی توركیادا هەڵسوكەوت بكات.
لە هەمان كاتدا تەقینەوەكەی دیاربەكر پرۆتەستۆ دەكەین كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەك خەڵكی سڤیل و پۆلیس. داوا دەكەین لەپێناو بەرژەوەندیی هەموو لایەكدا، دەست بە پرۆسەیەكی مەدەنی و ئاشتیانە لەپێناو چارەسەرییەكی راستەقینەدا، بكرێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان
5-11-2016