ئینتەرمیلان دەیەوێت ئاڵگۆڕێك لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ئەنجام بدات

یانەى ئینتەرمیلانى ئیتاڵى دەیەوێت لەبەرانبەر دەست بەرداربونى لە ئیکاردى بۆ یانەى ریاڵ مەدرید ئەستێرەیەکى هێڵى ناوەندى ئەو یانەیە بەرەوە ڕیزەکانى بگوازێتەوە.

ڕۆژنامەى کۆرێرۆ دیللۆ سپۆرتى ئیتاڵى لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردووە کە یانەى ئینتەرمیلان دەیەوێت بە بۆندێکى ئاڵوگۆرپێکردن دەست بەردارى ئیکاردى بێت بۆ یانەى ڕیاڵ مەدرید، وە لەبەرانبەریشدا یانەى شاهانە دەستبەدارى تۆنى کرۆسی یاریزانى هێڵى ناوەندى یانەکەیان بن بۆ یانەى نێراتزۆری.

ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات کە ئیدارەى یانەى ئینتەرمیلان نەیتوانیوە تا ئێستا ئیکاردى ڕازی بکات بە مانەوەى لە یانەکەى و ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەى کە ئەو یاریزانە دەیەوێت لە یانەکە بڕوات، هەر بۆیە ئیدارەى یانەکە نایانەوێت بە ئاسانى ئیکاردیان لە دەست بچێت و دەیانەوێت بە سوود وەرگرتن لە ڕۆیشتنى ئەو یاریزانە ئەستێرەیەکى هێڵى ناوەندى ڕیاڵ مەدرید بەرەو یانەکەیان بهێنن.

یانەى ڕیاڵ مەدرید چەند جارێک داواکارى ئینتەرمیلانى ڕەتکردوە بۆ گواستنەوەى مۆدریچ، هەر بۆیە یانە ئیتاڵییەکە لە هەوڵى ئەوەدایە ئامانجى لە مۆدریجەوە بۆ تۆنى کرۆس بگۆڕێت لە پێناو ڕازیبونى ڕیاڵ مەدرید بە بۆندى ئاڵوگۆڕپێکردنەکە.

Back to top button