چۆن چاوەکانت لە سووربوونەوە دەپارێزیت؟

هەندێک مرۆڤ چاویان هەستیارە و زووزوو تووشی سوربوونەوە دەبێت،بەتایبەت کاتێک لەخەو هەڵدەستێت یان بەهۆی تێچوونی ئاو و سابونەوە، یاخود هەرهۆکارێکی دیکە، بەڵام نازانین چۆن به‌ خێرایی چاره‌سه‌ری بکه‌ین پێش ئه‌وه‌ی بچین بۆ سه‌رکاره‌کانمان.

بەگوێرەی هەواڵەکەی ماڵپەڕی rotana چه‌ند هۆکارێک هه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی سووربونه‌وه‌ی چاوه‌کانت، که‌ بریتیە لە مانەوە تا شەوان درەنگ و به‌کارهێنانی کۆمپیوته‌ر زیاد له‌ هەشت کاتژمێر، یاخود ماندووبوون، بێگومان ئەگەر ئەم سووربوونەوەیە بەردەوام بوو، دەبێت سەردانی پزیشک بکەیت.

چۆن چارەسەری دەکەیت؟
پله‌ی گه‌رمی که‌وچک نزمه‌، دەتوانیت بیخەیتە سەر چاوەکانت بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ک، ده‌بێته‌ هۆی ساردبوونه‌وه‌ی چاوه‌کانت و له‌ کۆتایدا سووربونه‌وه‌که‌ ناهێڵێت.
زه‌رفی چای سه‌فه‌ری چارەسەری ئەم گرفتە دەکات، هاوکات بۆ لابردنی ڕەشیەکانی ژێر چاویش سوودی هەیە، دوای ئه‌وه‌ی به‌کارتهێنا فرێی مه‌ده‌ به‌ڵکو بیخه‌ره‌ سه‌ر چاوه‌کانت.
ماکیاژ مادده‌ی کیمیای زۆری تێدایه‌، کاریگه‌ری سلبی هه‌یه‌ له‌سه‌ر چاوه‌کانت، باشتر وایه‌ کاتێک دەگەرێیتەوە ماڵەوە بەباشی خاوێنی بکەیتەوە.
له‌ شاشه‌ی کۆمپییوته‌ر و ته‌له‌فزیۆن و مۆبایل هەوڵبدە دووربکه‌وه‌ره‌وه‌.
له‌کاتێکدا هەست دەکەیت، چاو بەهۆی ماندووێتیەوە سووربۆتەوە، خه‌و باشترین چاره‌سه‌ره‌.

Back to top button