ڕیاڵ مەدرید ڕاپرسى دەکات بۆ هێنانى ئەستێرەیەك

ڕۆژنامەى ئاسی ئیسپانى لەهەواڵێکیدا ئاشکرایکردووە کە یانەى ریاڵ مەدرید لە پێگەى تایبەت بە یانەکەى ڕاپرسیەکى ئەنجامداوە بۆ ئەوەى هەوادارانى یانەکە یاریزانێک دیاری بکەن، لەپێناو جێگرتنەوەى ڕۆناڵدۆ کە هاوینى ڕابردوو یانەکەى جێهێشت.

ئیدارەى یانەى ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت شۆڕشێک بەرپا بکات و خوێنى نوێ بهێنێتە یانەکە،هازارد یەکێکە لەو یاریزانانەى نزیکە لە یانەکەو هەروەها بە هێنانى یەکێک لە مباپێ و نێیمار ئیدارەى مێرەنگى هەوڵی بەهێزکردنى زیاترى تیمەکەى دەدات.

لە ڕاپرسیەکەدا زۆرینەى هاندەرانى یانەى شاهانە دەنگیان بە مباپێ داوەو دەیانەوێت ئیدارەى یانەکەیان ئەو یاریزانە لاوە بگوازێتەوە کە تەمەنێکى کەمى هەیەو لەگەڵ ئەوەشدا ئاستێکى بەرزى لەگەڵ فەرەنسا لە مۆندیاڵ پێشکەش کردوە، لەگەڵ یانەکەشى بە ئاستێکى بەرز دەرکەوتووە، هاندەرانى یانەى مێرەنگى هێنانى نێیمار بۆ یانەکەیان ڕەتدەکەنەوە.

لە ڕاپرسیەکەى یانەى ڕیاڵ مەدریدا هاندەرانى یانەکە بە ڕیژەى (68%) دەنگیان بە مباپێ داوەو بە ڕێژەى (16%) ى هاندەران لەگەڵ ئەوەدان یانەکەیان ئەیدین هازارد بگوازێتەوەو بە ڕێژەى  (4%) دەنگیان بۆ نێیمار داوە، ئەو ڕێژەى کە ماوەتەوە بەسەر چەند یاریزانێکى تردا دابەش بووە.

Back to top button