ڕۆبۆتێكی نوێ بۆ كشتوكاڵ كردن بەرهەم هێنرا

 

لە ئێستادا ئامێرە تەكنەلۆژیەكان هەموو كایەكانی ژیانیان داگیر كردووە، بەجۆرێك ژیان بەبێ ئەوانە سەختە، بۆیە لە نوێترین داهێناندا لە بریتانیا ڕۆبۆتێكی نوێ لە بواری كشتوكاڵدا تاقیدەكرێتەوە، كە تەكنەلۆژیای ژیری دەست كرد ومۆبایلی زیرەك و سیستەمی “جی پی ئێس”ی تێدا بەكارهاتووە بۆ دۆزینەوەی زیندەوەرە زیانبەخشەكان لە ناو كشتوكاڵدا و بژاركردنی خاك.

ڕۆبۆتە نوێیەكە ناوی ” تۆم”ە و لەلایەن كۆمپانیایی بواری ڕۆبۆت ” سمۆڵ ڕۆبۆت كۆمپەنی” وە دروست كراوە، ئەم پێشكەوتنە لە بواری دروستكردنی ڕۆبۆتی كشتوكاڵی بەمەبەستی ئاسانكاری كردنە، هەروەها  بۆ گواستنەوەی بەرهەمەكان لەو ناوچانەی ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی بوونەتەوە بەهۆی خراپی دۆخی بازاڕ و زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان و گەرمبوونی زەوی بەكاردەهێنرێت.

ڕۆبۆتە نوێیەكە دەتوانێت چەندین كاری جیاواز بكات وەک چاندنی تۆوەكان، دابینکردنی خۆراك و هاوكات خاك بژێر دەكات و بەروبوومە كشتوكاڵیەكان لە زیندەوەرە زیانبەخشەكان دەپارێزێت كە دەبنەهۆی پوكانەوەی دانەوێڵە و بەرهەمە كشتوكاڵیەكان، هەروەها دەتوانێت تاك بە تاكی ڕووەكەكان بگەڕێت و لە ماددە زیانبەخشەكان پاكیان بكاتەوە، كە ئەمە بۆ جوتیار كارێكی ئەستەمە و ناتوانێت چارەسەری یەكە بە یەكەی ڕووەك و دانەوێڵەكان بكات بە تەنیا.

جێی ئاماژەیە وابڕیارە تا ساڵی ٢٠٢١ ئەم ڕۆبۆتانە لە چەندین كێڵگەی ناوچەكەدا تاقیبكرێنەوە، بۆئەوەی بزانرێت چەندێک ڕۆبۆتەكە یارمەتیدەر دەبێت لە چارەسەركردنی كێشەكانی كشتوكاڵ.

Back to top button