لەم ڕێگایەوە توانا و بەهێزی سەگ دیاریدەكرێت

لە ئوسترالیا بەهۆی گرنگی زۆری سەگەوە و سوود لێوەرگرتنیان بۆ زۆر مەبەست، جوتیاران لە هەوڵدەدەن لە ڕێگای بەكارهێنانی “جی پێ ئێس”وە چاودێری سەگەكانیان بكەن بۆئەوەی بزانن چۆن پاسەوانی ئاژەڵ و كێڵگەكان دەكەن.

لە ڕێگای بەكارهێنانی “جی پی ئێس” وە دەتوانرێت بڕی ئەو ئەركە دیاری بكرێت كە لە توانای سەگەكەدایە، لەهەمانكاتدا بڕی ئەو خواردنەش دیاری دەكات كە سەگەكە پێویستیەتی.

بەڕێوبەری پێشووی یەكێتی تۆپی پێی ئوسترالیا “پاوڵ دوفیڵد” باسی لە سوودەكانی ئەم تەكنەلۆجیایە كرد لە كاتی پاڵەوانێتییەكاندا و وتی لە تۆمارەكانی ساڵی ڕابردووەوە بۆی دەركەوتووە كە سەگەكەی لە توانایدا هەیە لە ماوەی 3 ڕۆژدا 150 كیلۆمەتر ببڕێت، بەمەش دەتوانن سوود لەو سەگانە وەربگرن لەكاتی پاڵەوانیەتیەكاندا.

Back to top button