ئێران بەردەوام لە لەسێدارەدانی كوردانی رۆژهەڵاتی كوردستان
خواكوڕك
بە گوتەی سەرۆکی دادگای کرماشان دوو بەندکراوی کوردی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو لەلایەن دادگای کرماشانەوە سزای سێدارەیان بۆ براوەتەوە تۆمەتەكانیشیان دزە پێكردنی چەكدار بووە بۆ ناو سنوری رۆژهەڵاتی كوردستان.
لە ڕاپۆرتی ناوەندی دیموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستانی رۆژهەڵات، محەمەدڕەزا عەدالەتخا، سەرۆکی داگای کرماشان ئاشکرای کردووە دوو بەندکراوی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو، بە تۆمەتی دزە پێكردنی پێشمەرگە لە ماوەی کەمتر لە سێ مانگ و بەدەر لە لەلایەن دادگاوە سزای سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوە و کەسێکی دیکەش بە زیندانی هەتاهەتایی سزا دراوە.
شایانی باسە لە ماوەی 20 رۆژی ڕابردوودا 10 بەندکراوی کورد لە زیندانەکانی ورمێ، ئیلام و سەڵماس لەسێدارە دراون هەموو تۆمەتەكانیش سیاسی بوونە.