مێسی لەبارەى ئەرژەنتینەوە بڕیارى کۆتاییدا

مێسی لەبارەى ئەرژەنتینەوە بڕیارى کۆتاییدا

لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینى و یاریزانى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى بڕیاى کۆتایی دا لە بارەى پەیوەندى کردنەوەى بە هەڵبژاردەى ئەرژەنتینەوە کە لە دواى یارییەکانى مۆندیالى ڕووسیاوە یاریى بۆ هەڵبژاردەکەى ئەنجام نەداوە.

ڕۆژنامەى مارکاى ئیسپانى لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردووە .. کە ئەو یاریزانەى یانەى بەرشەلۆنە بڕیارى کۆتایی داوە سەبارەت بەیاریکردن بۆ هەڵبژاردەکەى و ئەو دەنگۆیانەى ڕەتکردووە کە باس لەوە دەکەن وازى لە یاریی نێودەوڵەتى هێناوەو ئەو یاریزانە دەگەڕێتەوە ڕیزەکانى هەڵبژاردەکەى، بەڵام پێش دەستپێکردنى یارییەکانى کوپا ئەمریکاى 2019 پەیوەندى بە هەڵبژاردەى تانگۆوە دەکات و لە هیچ یارییەکى دۆستانەشدا لەگەڵ هەڵبژاردەکەى بەشدارى ناکات.

لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى ئەرژەنتین بە ئاشکرا هیواى گەڕانەوەى بۆ مێسی خواست و ئەو یاریزانەشى بە یەکێک لە باشترین یاریزانانى تیمەکەى و جیهان ئەژمارکرد، لیۆ کە لە قۆناغى دووەمى مۆندیالى ڕووسیا بە هەڵبژاردەى فەرەنسا دۆڕان لەو کاتەوە نەگەڕاوەتەوە هەڵبژاردەکەى بۆ یاریکردن و ئەمەش ترسی ئەوەى لاى هەوادارانى ئەو هەڵبژاردەیە دروست کردبوو کە جارێکى ئەو یاریزانە نەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن لە هەڵبژاردەى ئەرژەنتین.

Back to top button