کۆسرەت ڕەسول عه‌لی باسی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر دەکاتەوە
كۆسرەت ڕەسووڵ عه‌لی جیگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا ئاشكرای دەكات كە بە ناهەق بەشێك لە خاكی هەرێمی كوردستان لەژێر چنگیان دەرهێنراوە و هەمووشیان شاهێدن.
کۆسرەت ڕەسول، لەو پەیامهكهیدا بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی ڕای گەیاندووە: به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ساڵی نوێ ی زاینییه‌وه پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمتان ئاراسته ده‌كه‌م و هیوادارم ساڵی نوێ بۆ هه‌مووان ببێته ساڵی به‌دیهاتنی گشت خه‌ون و ئاواتهبهدینههاتووهكانتان و ساڵێكی خۆش و پڕ له ئاسووده‌یی و به‌سه‌ر به‌رن.
جێگری یەكەمی سكرتێری یەكێتی ئاشكرای كردووە، ناحەزان و دەورووبەریش بە بەشێك لە دۆستەكانیشمانەوە، گوشاری زۆریان لە سەرمان هەبووە و بەشێكی گرنگی خاكی نیشتمانیشمان، بەتایبەت لە ناوچە جێناكۆكەكان پاش ئەوەی بە خوێنی شەهیدەكانمان لە چنگی ڕەشی داعش پارێزرابوون، بە گەلەكۆمەكی ئەملا و ئەولا و بەناهەق لە بندەستمان دەرهێنران.
هەروەها دەشڵێت: هه‌موومان شاهیدی ئه‌وه‌ین كه ساڵانی ڕابردوو گه‌له‌كه‌مان و بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیش به گه‌لێك ههورازو نشێوی سه‌ختدا گوزه‌ری كردوه‌و ناهه‌مواری زۆری به‌خۆوه بینیوه، ناحه‌زان و ده‌وروبه‌ریش به به‌شێك له دۆستهكانیشمانهوه گوشاری زۆریان له‌سه‌رمان هه‌بووه.
ئەو پەیامەی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە كاتێكە لە 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 باڵێكی سەربازی كاڵفامی ناو یەكێتی بەپێی ڕێكەوتنێك لەگەڵ میلیشیاكانی حەشدی شەعبی، بەشێكی زۆری خاكی كوردستانییان ڕادەستی ئەو گرووپانە كرد لە بەرانبەر كۆمەڵێك دەستكەوتی مادی.