کەشناسی هەرێمی کوردستان کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوكرده‌وه‌

ئەمڕۆ سێ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی ھەولێر، سلێمانی و دھۆک ئەگەری بەفربارین ھەیە.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشەممە ، لە ھەولێر ئاسمان پەڵە ھەور دەبێت، پاشان بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت، لە سلێمانی ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی نمە باران لەکاتەکانی شەودا ھەیە، لە دھۆک ئاسمانی ھەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارانبارین ھەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکاندا، لە کەرکووکیش ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت.

Back to top button