په‌كه‌كه : سیسته‌می گه‌ریلایی ده‌گۆڕێت
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی زایینییه‌وه بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به مه‌ترسییه‌كان و پێداگری له‌سه‌ر تێكۆشان كردووه له ساڵی نوێ‌دا و بەردەوامی بە شه‌ڕی چه‌كداریی دەدات و گۆڕانكاریی لە ھێزەكانیان دەكەن.
فه‌رمانداری بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) رایگەیاند: “هێزه‌كانی پاراستنی گه‌لی كوردستان، له چێوه‌ی كاره‌كانییاندا سه‌رله‌نوێ خۆیان بونیاد ده‌نێنه‌وه‌و له هه‌موو بوارێكدا و ماوه‌یه‌كی درێژیش له‌سه‌ری ده‌وه‌ستن، به ته‌كنه‌لۆژیای نوێی شه‌ڕیشه‌وه، له دژی هه‌موو هێرشه‌كان ده‌وه‌ستنه‌وه”.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی فه‌رمانداری بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل هاتووه‌و ده‌ڵێت”چه‌نده بتوانین سیسته‌می گه‌ریلایی پڕۆفیشناڵ و هاوچه‌رخ دروست بكەین، ئه‌وه‌نده ده‌توانین له شه‌ڕدا سه‌ركه‌وین، له‌م بابه‌ته‌دا پێویسته رۆژه‌ڤی سه‌ره‌كیی هاورێیان هه‌موویان ، له چوارچێوه‌ی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌دا به كاری په‌روه‌رده‌یی، په‌سه‌ندكردن و جێبه‌جێكردنی هێڵی گه‌ریلای سه‌رده‌می نوێ، به‌تایبه‌تی مه‌رجه كه گۆڕینی بنه‌ڕه‌تی له رووی زیهنییه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنرێت، رێبازی گه‌ریلای هاوچه‌رخ بدۆزرێته‌وه. گرنگه كه رۆژانی سه‌ره‌تای ساڵ له‌سه‌ر گه‌ریلایه‌تیی پڕۆفیشناڵ قووڵ ببنه‌وه و گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی به‌دیبێنن، ده‌توانین به تێكۆشانی گه‌ریلای نوێ، قۆناخێكی نوێ ده‌ست پێبكه‌ین و سه‌ركه‌وین”.
له‌به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌دا باس له مۆدێلی نوێی گه‌ریلای ده‌كات و ده‌لێت :” هێزه‌كانی پاراستنی گه‌لی كوردستان، له چێوه‌ی كاره‌كانی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌دا كه ماوه‌یه‌كی درێژه له‌سه‌ری ده‌وه‌ستین، له هه‌موو بوارێكدا، به ته‌كنه‌لۆژیای نوێی شه‌ڕیشه‌وه، له دژی هه‌موو هێرشه‌كان ده‌وه‌ستنه‌وه. ئێمه چه‌نده بتوانین سیسته‌می گه‌ریلای پڕۆفیشناڵ و هاوچه‌رخ بئافرێنین، ئه‌وه‌نده ده‌توانین له شه‌ڕدا سه‌ركه‌وین”.
فه‌رمانداری بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل ده‌شڵێت: “رێكخستنی ئایدیۆلۆژی كه له چێوه‌ی پڕۆژه‌ی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه ده‌بێت ، ده‌كرێت گه‌ریلای نوێش بئافرێنرێت و ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی راست ئه‌ركی شۆڕشگێڕیی خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین”.
لە بەشێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ھاتووە: “ساڵی 2019 شه‌ڕ سه‌ختتر ده‌بێت، هه‌م له هه‌رێمه‌كه‌مان و هه‌م له وڵاته‌كه‌مان كوردستان شه‌ڕ سه‌خت ده‌بێت، چونكه له ئێستاوه ده‌بینرێت كه له‌نێوان رژێمی نه‌ژادپه‌رست و فاشیستی ئه‌نقه‌ره و گه‌ل و بزووتنه‌وه‌كه‌مان له باكوور، باشور و رۆژئاوا شه‌ڕێكی سه‌خت رووده‌دات”.