پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر :هه‌واڵه‌كه دوره له ڕاستییه‌وه
له‌باره‌ی ده‌نگۆی كوژرانی كه‌سێك له شه‌وی سه‌ری ساڵ له فامیلی مۆڵی هه‌ولێر پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رونكردنه‌وه ده‌دات .
رائید هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، رایگه‌یاند:” ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه و چه‌ندین كه‌سیش په‌یوه‌ندی پێوه كردوون، گوایه كه‌سێك له شه‌وی سه‌ری ساڵدا له فامیلی مۆڵی هه‌ولێر كوژراوه، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه و هیچ رووداوێكی له‌و جۆره رووی نه‌داوه”.
گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر،گووتیشی:” چه‌ند په‌یجێكی ساخته له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌و شتانه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ رووداوێكی له‌و جۆره نه‌بووه و له شه‌وی سه‌ری ساڵیش‌دا، هیچ حاڵه‌تێكیان تۆمار نه‌كردووه”.
به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێ ساڵانه له هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان،رێوڕه‌سم و ئاهه‌نگی تایبه‌ت ساز ده‌كرێت و گه‌شتیارێكی زۆریش سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كه‌ن، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و پۆلیسیش بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایش و سه‌قامگیری به‌رده‌وام له ئه‌ركدان و پلانی تایبه‌ت به‌خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.