دوای سه‌ری ساڵ شاندێكی پارتی به قسه‌و پاكێجی نوێوه سه‌ردانی لایه‌نه‌كان ده‌كات
بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان گەشبینن بەوەی دوای پشووی سەری ساڵ، رێككەوتنی حیزبەكەیان و پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت پێ بنێتە قۆناغێكی بەرهەمدارەوە.
یەكێتی چاوەڕێیە پارتی واژۆ له‌سه‌ر دانانەوەی پارێزگارێكی كورد كە بەربژێری یەكێتی بێت بۆ كەركووك بكات ، لای یه‌كێتی كلیلی كردنەوەی دەرگای داخراوی دانوستاندنی پێكهێنانی حكومەت لە كەركووكە ، تائێستا پارتی دیموكراتی كوردستان سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگای شه‌رعی كه‌ركوكه و رێبوار تاڵه‌بانیش سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ،چونكه شاری كه‌ركوك به ڕێكه‌وتنی گروپێكی خیانه‌تكاری ناو یه‌كێتی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كراوه‌و نه‌جمه‌دین كه‌ریم و ڕێبوار تاڵه‌بانی شه‌رعییه‌تی یاسایی و ده‌ستوریان هه‌یه .
دوایین دانیشتنی نیوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێك، به‌ڵام پارتی له پاكێجه‌كه‌یدا داواكاری یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆرانی تێدا جێگیر كردووه ،به‌نیازه وه‌ڵامیان بداته‌وه.
نووری حەمەعەلی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی ده‌ڵێت:” حیزبەكەی لە بەرپرسیارێتی تێدەگات و لەبەر پۆست پەكی حكومەت ناخات و دوای سەری ساڵ دەست بە گفتوگۆ دەكەنەوە “دەبێ پارتی و یەكێتی و گۆڕان و هەموو لایەنەكان، بەپێی قورسایی خۆیان بەشداریی بكەن و داوای پۆست بكەن”.
پارتی لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە دوو جار سەردانی سلێمانی كردووە بۆ وتووێژ لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان، جارێكیش لە هەولێر لەگەڵیان كۆبووەتەوە، بەڵام هەوڵەكان بۆ یەكلاكردنەوەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەر لە كۆتایی ساڵی 2018 بێ‌ئاكام مایەوە.
پارتی دیموكراتی كوردستان دوای سەری ساڵ شاندێك دەنێرێتەوە سلێمانی كە قسەی نوێی پێیە لەبارەی داواكارییەكانی یەكێتی بۆ پارێزگاری كەركووك و داخوازییەكانی گۆڕان كە داوای روونكردنەوەی زۆرتری كردووە بۆ كارنامەی حكومەت لە چوار ساڵی داهاتوودا.