به‌هۆی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵه‌وه‌ له‌ سلێمانی و ڕانیه‌ پێنج كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌

بەھۆی ئاھەنگی سەری ساڵەوە لە سلێمانی و ڕانیه‌ 24 حاڵەتی نەخوازراو ڕوویان داوە،‌ بەھۆی چه‌ند روداوێكه‌وه‌ پێنج کەس گیانیان لەدەست داوە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی تەندروستیی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند: “شەوی ڕابردوو 31ی12ی2018، بەھۆی ئاھەنگەکانی شەوی سەری ساڵەوە 24 کەس بەھۆی حاڵەتی جۆراوجۆرەوە بریندار بوونە، تیمەکانی فریاگوزاریش بەزوویی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکان”.

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی تەندروستیی خێرای سلێمانی گوتیشی: “ئەو کەسانەی بریندار بوونە بەھۆی یاریی ئاگرین و تەقەمەنی و شەڕە چەقۆوە بووە، بەڵام برینی یەکێک لە بریندارانی شەڕە چەقۆکە قورس و مەترسیدارە و ئێستا لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدایە”.

سامان نادر سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی ده‌شلێت:”  شەوی ڕابردوو بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە لەڕێگەی تاسڵوجە – سلێمانی، دوو کەس گیانیان لەدەست داوە”.پینج هاوڵاتی

هاوكات شه‌وی سه‌ری ساڵ له‌ شاری ڕانیه‌ش به‌هۆی 2 ڕووداوی هاتووچۆ 3 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 4 ى دیكه‌ش برینداربوون .

Back to top button