د.سالار عوسمان :پارتی لهگهڵ ڕێكهوتنی نوێیه نهك تێكهڵكردنی ئهوراق
ئەندامێکی دەزگای راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پێیوایە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گرفتی بەردەم پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
د.سالار عوسمان، ئەندامی دەزگای راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە میانی بەشداریکردنی بهرنامهیهكی تهلهفزیۆنیدا لەبارەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “پێموایە ئەو کابینەیەش وەکو کابینەی پێشوو درەنگ پێکدەهێندرێت”.
ئەندامهكهی دەزگای راگەیاندنی پارتی ڕاشیگهیاند: “ئەو کابینەش بە هەمان شێوەی کابینەی پێشوو گرفت لە بەردەم پێکهێنانی هەیە، ئەگینا دانوستاندن و دیدار و تەنانەت پەیوەندی تەلەفۆنیش لە نێوان لایەنەکاندا هەیە، بەڵام بە راشکاوی دەبێت بڵێین کە گرفتەکە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە”.
د.سالار عوسمان دهڵێت :”لە یەکەم پرۆسەی هەڵبژاردن لە کوردستان لە ساڵی 1992 “ئەوکاتەش پارتی دیموکراتی کوردستان 51%ـی دەنگەکانی هێنا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان 49%ـی دەنگەکانیان بەدەستهێنا، ئەوکاتیش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رازی نەبوو بە دەنگ، رای گەل کە 49% دەنگەکانی پێدابوو، ئەوکاتیش جۆرێک لە گرژی دروستبوو، بەڵام بارزانی بە حیکمەتی خۆی گوتی بۆ ئەوەی ئێمە رووێکی جوان پیشانی دونیا بدەین و یەکەم پرۆسەی هەڵبژاردنمان سەرکەوێت و پاڵپشتی دونیا بۆ ئەو هەرێمە رابکێشین، ئەوەبوو یاساییەکان بڕیاریاندا بکرێتە 50 بە 50”.
سەبارەت بە لایەنەکانی دیکە، د.سالار عوسمان ئهندامی دەزگای راگەیاندنی پارتی، گووتی: “گۆڕان تاوەکو ئێستا زۆر ئیجابییە، زۆر بە رێکوپێکی گفتوگۆیەکان دەکات، ئەگەر بێت و تابلۆی تێگەیشتنی سیاسی بە وردی بخوێنینەوە، هەموو حیزبەکان لەگەڵ ئەوەن رێز لە ئیرادەی گەل و دەنگدەران بگرێت، بەڵام ئەوەی جار جار لێرە و لەوێ نەغمەیەک کە بەنەمەتی هێز قسە دەکات و دەنگ و پرۆسەی هەڵبژاردنی بەلاوە زۆر گرنگ نییە”.
لەبارەی خواستی یهكێتی بۆ ڕێكهوتن لهگهڵ پارتی ، سالار عوسمان، دەڵێ: “پارتی لەگەڵ رێککەوتنێکی نوێیە، بەڵام لەگەڵ تێکەڵکردنی ئەوراق نییە، پارتی بەنیازە ئەمجارە لەگەڵ هەر حیزبێک رێککەوێت، دەبێت لە رێگگەی رێککەوتننامە بێت، گریمان لەگەڵ گۆڕان رێککەوێت، ئایا دێتە حکومەت تاوەکو نیوەڕۆ حکومڕان دەبێت و ئێوارە ئۆپۆزیسیۆن دەبێت، بۆیە هەموو ئەوپرسیارانە دەخرێتە نێو ئەو رێککەوتننامەیە”.
لهبارهی داواكاری یهكێتی لهكابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێم ،د.سالار عوسمان ئەندامی دەزگای راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی : “یەکێتی ئەگەر شەرم نەکات، کە کەمێک شەرمی پێوەدیارە، داوای 50 بە 50 دەکات، وەکو مەعشوقێک حەزی لە یاری 50 بە 50یە، من پێموایە زەمەنی 50 بە 50 گوزەشت، دەبێت بزانین تەوافوقی سیاسی مانای چییە؟ تەوافوقی سیاسی بریتیی نییە لە بنکۆڵکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەوافوقی سیاسی بریتیی نییە لە فەشەلهێنان بە پرۆسەی بونیادنانی وڵاتێک، بەڵكو تەوافوقی سیاسی بریتییە لە هێز، کەواتە دەبێت یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تایبەت رۆشنبیرو رووناکبیرەکانیان پرسیاری جیدی لە خۆیان بکەن، یەکێتی بەنیازی چییە؟ لە رێگەی تەوافوق و تێکەڵکردنی ئەوراقەکان و 50 بە 50، ئەرێ ئەو حیزبەی بانگەشەی دیموکراسی و مافی مرۆڤی دەکرد بۆ لە 1992ـوەوە تاوەکو ئێستا یەخەی 50 بە 50 گرتووە؟”.