خورماتوو :چه‌ند چه‌كدارێك هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵێكی كورد

لە دوای خیانه‌تی ١٦ـی ئۆكتۆبەری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ، بە ھۆی دڕەندەیی ھێزە عێراقییەكان و قەتڵوعامكردنی كورد لە خورماتوو، كوردانی دانیشتووی خورماتوو قەزاكەیان بەرەو ھەرێمی كوردستان بەجێ ھێشت و ئاوارە و دەربەدەر بوون .

كاتژمێر 12ی شەوی رابردوو لە گەڕەكی كۆماری خورماتوو، چەند كەسێك هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵێك كە دوو ئافرەتی بەتەمەن تێیدا دەژین بەناوەكانی فەتحیە محەمەد و كەلسوم حەمەجان، بڕی شەش ملیۆن دینار و ملوانكەیەكی زێڕیان لێ دزیون و پاشان هەڵاتوون.

به‌ پێی زانیارییه‌كان ،ئەو دوو ئافره‌ته‌ی كه‌لە گەڕەكی كۆماری خورماتوون كوردن و یه‌كێك له‌و ئافرەتانه‌ بەناوی فەتحیە محەمەد مێردەكەی و دوو كچی و كوڕێكی بەر شاڵاوی ئەنفال كەوتوون لە ساڵی 1988 و ئەو خاوەنی ماڵەكەیە و ئەو ژنەشی كە لەگەڵی دەژی، بەتەنیا ماوەتەوە و خۆی هێناویەتی بۆ ئەوەی پێكەوە لەو ماڵەدا بژین.

لەدوای رووداوەكانی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبەرەوە دەست بەسەر 3000 خانووی هاووڵاتیانی كورد لە خورماتوو گیراوە، هەروەها ماڵی 2000 هاووڵاتیی كورد لەلایەن چەكدارانی حەشدی شەعبی تاڵانكراون، 400 ماڵیش سووتێنراون و زیاتر لە 50 خانووش تەقێنراونەتەوە. بە گوتەی دانیشتووانی شارەكە، ئەوەی لە خورماتوو روویداوە، بە هەموو پێوەرێك جینۆسایدە.

Back to top button