کــێ تیــرۆرسـتە

 

ســەبـاح ئاودەل

لــە ســاڵانی حــەفتاکان و هـەشـتایەکانی ســەدەی ڕابـردوو ڕژێـمی ئــەسـەدی بـاوك پێـنـچ کـوشـتارگـەی گــەوری ئــەنجـام دا دژی گــەلی ســوریا کــە زۆر لــەو کـوشـتارگانـە گەورەتــرە کـە بـشـاری کــوڕی ئێســتا ئــەنجـامی دەدا ،

لــە یـەکەم کــوشتارگـەی .. کــە ئــەنجامـی دا لـە ســاڵی 1976 نــزیکەی ســێ هـەزار هـاوڵاتـی فـەلستینی کــوشت و زۆربـەیان ســەربــڕان لــە نــاو ســەربازگــەی تــەل ئـەلزەعتــەر لــە باکــووری ڕۆژهەڵاتــی بەیـروتـی پایـتەختی لــوبـنان ئــەو شــوێنـە نـزیکـەی 35 هــەزار کــەسی لــێ دەژی و پاش گـەمارۆدانــی لــە لایـەن هێـزەکانی ڕژێـمی ئـەسـەد و میلیشـیا مارۆنیـەکان بـە سـەرۆکایـەی بیێـر ئـەلجـەمیـل لـە ســەروبەندی شـەڕی ناوەخــۆ و مەزهـەبیـەکان کــە تـوشـی لـوبنـان هــاتبـوو بــۆ چـەندین ســــاڵ ،
کــوشتارگـەی دووەم .. کـوشتارگـەی پــردی شـغور بــوو لـە شــاری ئــەدلب لــەسـاڵی 1980 هێـزەکانی رژێـمی ئەسـەدی بــاوك دژی ئیـسلامیـەکان ئــەنجامی دا و ئــەو شــوێنـەی گەمارۆدا و پاش قــەسفیکی چــڕ بــە تــۆپ و هـاوەن هێـزەکانی چــونـە ناو شــار و نـزیکـەی 100 کەسی سـفیلی کــوشت لـــە پیــاو و ئافـرت و زۆربەی لاشـەکانیـان شــێوانـدن و 30 خــانوی ســـوتانـد و دەیــان کـەسـی ڕاپێـچی زیـندانـەکانی کــرد ،
کــوشتارگـەی سـێ یەم .. لــە هـەمان ســاڵ بــوو واتـە 1980 بــە کـۆپتـەر هێـزەکانی رژێـمی ئـەسەدی بــاوك لــە گــرتوخانـەی تـەدموری بیـابانی دابـەزانــد و زنجـیرەیـەك ســـێدارەیان ئـەنجام دا دژی 1200 زیـندانـی سـیاسـی ئــەو کــوشتارگـەیەش پاش یــەك ڕۆژ لـە هـەوڵێـکی ناســەرکەوتـوو بــۆ تیـرۆر کـردنـی حافز ئــەسەد ئــەنجـام درا و ئیـسلامیـەکان تێـدا تـومـەتبـار کــرابــوون بــەو هـــەوڵــە ،
کــوشـتـارگـەی چــوارەم .. لـە شــاری حـەلەب هێـزەکـانی ڕژێـمی ئــەسەدی بـاوك لـە گـەڕەکـی مـەشـاریقـە لـە یـەکەم ڕۆژی جـەژنـی قــوربانی ســاڵی 1980 ئـەنـجامیـان دا و پـاش گــەمارودانـی گـەڕەکی ناوبــراو نــزیکـەی 100 لاویــان گــرت و دەسـت بـەجێ گــولە باران کــران و لـە گــۆڕێکی بـە کـۆمـەڵ نێــژران ،
کــوشـتارگــەی پێـنجـەم .. کــوشـتارگەی شــــاری حــەمـا گــەورەتـرین کــوشتارگـە بـوو چـەندیـن لیـوا و فیـرقـەی گـاردی کــۆماری و هێـزی تایبـەت ڕژێــم چــونـە ناوشــار پاش قــەسفێکی چــڕ بــە تۆپـخانـە و هێـزی ئاســمــانـی لـە ســاڵی 1982 وبـە تەواوی دەســتیان بــە سـەر شــارەکـە داگــرت و هـەندی لــە شــرۆفـە سیـاسیـەکان ئــەو کـوشـتارگەیـە دەگێـرنەوە بــۆ ســاڵانـی شێـستەکانی سـەدەی ڕابــردوو ئــەو کـات ســەنتەری کــۆمەڵی ئیـخوانی موسلـیمون بــووە و ژمارەی قــوربانیـانی ئــەو کوشـتارگـەیە بـە دروستی نـەزاندراوە کـە هەمـوو کــوچـە وکــۆڵانێکی شــاری حــەلەبـی گــرتبـووە ،
ڕۆبـرت فێسـك نـوسـەر و ڕۆژنامـەنوسێـکی بـریتانی یە کــە هــەمان ســاڵ ســەردانی ئــەو شــارەی کــردبـــوو ووتــی نـزیکەی 20000 بیسـت هـەزار هاوڵاتـی کــوژران بــەڵام هـەندێ تــر ووتیــان ژمارەی قــوربانیان زیاتــر لــە 60000 شــەست هـەزار هـاوڵاتــی بــوون و زۆربـەیـان لـەسیـدارە دراون یــاخــود ســەربــڕاون جــگە لــە دەسبـەسەرگـرتنی هــەزاران هــاوڵاتــی دیـکە ،
زۆربـەی شــرۆفـەکاران و مێـژوونوسان هـاوڕان کــە ڕژێـمی حافز ئـەسـەد بـە کــودەتای ســەربازی دەستـی پێــکرد و لـە ڕاستی دا کـۆماری ســوریای توشـی تــرس و دڵ ڕاوەجێیـەکی وای کـــرد لــە مێـژووی داگیـرکـەری عــوسمانیـەکانیش شـتی وای بـەسەر نـەهــاتـووە و بــۆ ئــەوەی شـەرعیـەتی بــە خۆی بـدات دۆسـێ گــەورەتـری کــردە باگـراوندی ســیاسەتــە چــەوتەکەی وەکــو فـەلەستیـن و باشووری لوبـنان و یەکێتی عــەرەبی و ســۆشیـالیــزم ولـە پاش کــۆچی دوایـی ئــەسەدی باوك ســاڵــی 2000 کــوڕی گــەورەی بەشــار ســەرۆکایـەتی وەرگــرت لـــەڕێ ئیسـتیفتایــەکی میـللی کــە ئـۆپیسزیـۆن بــە شـانۆگـەری وەسفــی کـــرد و ســوریای خــزانـدە شــۆرشێکی میللـی دژی ئــەو ڕژێـمە لــە 2011 وە تــاکــو ئێســتا و بــە تـوندتــریـن شێــوە ڕژێــمی ئــەسەدی عـەلەوی کـــوڕ بــەرپـەچی شـــۆڕشـەکەی دایـەوە و نــزیکەی نیــو ملیــۆن هاوڵاتــی بـــوونە قـــوربانـی و بــووە ســەربازگــەی بەخێـو کـردن و پـێگـەیانـدنی چـەندیــن گــروپـی تیـرۆرسـتی ،
پــــرســیار ئـــەوەیـــە ؟
کێ تیرۆرستە؟

Back to top button