پەیەدە زیاتر لە 300 كوردی لەرۆژئاوای كوردستان دەستگیر كردووە

خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكورك كەوتووە پەیەدە بەردەوام لە دەستگیر كردنی ئەندام و لایانگرانی پارتەكانی رۆژئاوای كوردستان لەدواین ئامار دا كە ئەنەكەسێ بڵاوی كردۆتەوە زیاتر لە 300 كادیر و لایانگری حزبەكان و رۆژنامەنووس و چاڵاكوانی مافەكانی مرۆڤ و ژن و منداڵی فراندووە.

كاوە عەزیزی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان_سوریا ( پەدەكەسێ) بەخواكوڕكی راگەیاندووە، پەیەدە بەردەوام لە رەشبگیری كادیر و لایانگرانی ئێمە و رۆژنامەنووس و چاڵاكوانەكانی بوارە جیاكان، دەلێت رۆژانە ئەو رەشبگیریە لەلایان ئاسایشی پەیەدە بەردەوامە.

كاوە عەزیزی دەشلێت، پەیەدە هەموو بەهایەكی سیاسی و ئەخڵاقی تێپەراندووە و بەردەوامە لە رەشبگیری خەڵكی رۆژئاوای كوردستان، دەلێت بەڵام تاوەكو ئێستا دیار نیە، ئەو زیندانیانە بۆ كوێ گواستراوتەوە، گومان دەكرێت كە رادەستی رژێمی ئەسەد كرابن.

 

14910374_1157713040975440_4984535577561770273_n
گیراوی سیاسی
Back to top button