عه‌بادی له‌سه‌ر گه‌مارۆدانی ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدیه‌وه هاته ده‌نگ..
سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق وردەکاریی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لەلایەن هێزێکی چەکدارییەوە، ئاشکرا دەکات.
روونكردنه‌وه‌كه پاش ئه‌وه‌یه كه دوێنێ سێ شه‌ممه 1/1/2019، هێزێكی پاسه‌وانه‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌ستابوون به داخستنی كۆمه‌ڵگایه‌كی نیشته‌جێبوون و ماڵی حه‌یده‌ر عه‌بادیش له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا بووه.
نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: په‌یوه‌ندیمان به نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه‌و گوتوویانه له‌وباره‌یه‌وه پرسیار و به‌دواداچوون ده‌كه‌ن، به‌ڵام په‌یوه‌ندییان پێوه نه‌كردینه‌وه‌و هیچ شتێكیان بۆ روون نه‌كردینه‌وه. هه‌ر بۆیه ئێمه‌ش هه‌ر گرژییه‌كمان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و دواین شوێنه‌كان به‌و ماڵه‌شه‌وه درایه ده‌ست ئه‌و هێزه، به‌ڵام له‌و هه‌ڵسوكه‌وته له ناكاوه تووشی شۆك بووین.
له به‌یاننامه‌ی نووسینگه‌ی عه‌بادیدا هاتووه هه‌ر دوێنێ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندیی به حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه كردووه و گوتوویه‌تی: “ئه‌و كاره به‌بێ ئاگاداریی من كراوه. ته‌ئكیدیشی كردووه‌ته‌وه كه له چوارچێوه راست و درووسته‌كاندا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت ده‌كرێت و بۆ هه‌موو لایه‌ك وه‌ك یه‌كه.
هەفتەی رابردوو میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، کە هێزێکی پاسەوانی سەرۆک وەزیرانی عێراق چوونەتە سەر ماڵەکەی حەیدەر عەبادی لە ناوچەی سەوزی بەغدا و خانووەکەیان قوفڵ داوە و ژمارەیەک پاسەوانی دیکەیان بۆ داناوە.