كه‌مال كه‌ركوكی : نابێت چاوپۆشی له‌ خیانه‌تكارانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر بكرێت

د.كەمال كەركووكی سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كەركووك – گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ،له‌ میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند:” پارتی داوا ده‌كات تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، كه‌سێكی بێلایه‌ن بكرێته‌ پارێزگاری كه‌ركووك و گوتیشی، “داوایه‌كی دیكه‌ی پارتی ئه‌وه‌، كه‌ ده‌بێت دۆسیه‌ی ئه‌منی و ئیداری شاری كه‌ركووك راده‌ستی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ بكرێته‌وه‌ و كۆتایی به‌ سه‌ربازگه‌كردنی شاره‌كه‌ بهێندرێت”.

د.كەمال كەركووكی سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كەركووك – گەرمیانی پارتی گوتیشی :” به‌ لای پارتییەوە كەركووك شارێكی داگیركراوە و سازش له‌سه‌ر كوردستانیبوونی ئه‌و شاره‌ ناكه‌ین” و‌ وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، “كه‌ركووك داگیركراوه‌ و ئه‌وه‌ی ئێستا له‌و شاره‌ به‌دی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌، كه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره‌”.

سه‌باره‌ت به‌ خیانه‌تكارانی خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 ،سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كه‌ركووك – گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ، ده‌ڵێت: “نابێت چاوپۆشی له‌و خیانه‌ته‌ بكرێت، كه‌ له‌ 16ی ئوكتۆبه‌ری ساڵی 2017 له‌ كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی كورد كرا و، ده‌بێت خیانه‌تكاران سزا بدرێن”.

له‌پاش ڕووداوه‌كانى خیانه‌تی ڕه‌شی ۱٦ـى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ۲۰۱۷ و هاتنى سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی و هێزه‌ ئێرانیه‌كان بۆ سنوورى ناوچه‌ كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان،كه‌ركوك كه‌وته‌ ژێرده‌ستى میلیشیای حه‌شدى شه‌عبی وهێزه‌كانی ئێرانی له‌وكاته‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا ڕۆژدواى ڕۆژ ژماره‌ى كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان ته‌عریبكردن به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتیانى كوردى سنووره‌كه‌ پێمهاته‌كانی تر له‌ زیادبووندایه‌.

Back to top button