گروپێكی توندڕه‌و له‌ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش جیاده‌بێته‌وه‌

گرووپێكی توندڕەو به‌ناوی “حراس الدین” له‌ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش جیاده‌بنه‌وه‌و لەژێر چەتری لیوای نەقشبەندییەكاندا لە عێراقدا كاردەكەن.

به‌ درێژای چه‌ندین ده‌یه‌ی ڕابردوو ژمارەیەك گرووپ و رێكخراوی توندڕەو له‌ مناڵدانی ئیسلامی سیاسییه‌وه‌ هاتنه‌ ده‌رو كۆمه‌ڵگایان ته‌كفیر كرد ، سه‌رجه‌م ڕێكخراوو گروپه‌ ئیسلامییه‌كان لە شێوەی فۆڕم و كاركردندا كەمێك جیاوازبوون، بەڵام لە ئەجێندا و ھەوڵدان بۆ چەسپاندنی ئەو شەرعیەتەی خۆیان بڕوایان پێیەتی یەكدەگرنەوە.

گروپی پاسه‌وانانی ئایین گرووپێكی توندڕەو لە رێكخراوی داعش جیابوونەتەوە و ناویان لەخۆیان ناوە، چەكدارانی ئەو گرووپە نوێیە، لە ناوچەكانی دەوروبەری خورماتوو، دوور، تكریت، شەرگات، مووسڵ، كەركووك و دیالەشدا چالاكن و ھەوڵ بۆ تێكدانی سەقامگیری ئەو ناوچانە دەدەن.

 

Back to top button