يه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى رۆژنامه‌نووسان ئاماری كوژرانی ڕۆژنامه‌نوسانی بۆ ساڵی 2018 ئاشكرا ده‌كات
يه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى رۆژنامه‌نووسان له ڕاپۆرتێكیدا ئاماری كوشتنی ڕۆژنامه‌نوسان بۆ ساڵی 2018 ئاشكرا ده‌كات .
يه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى رۆژنامه‌نووسان له ڕایگه‌یاند:” له جيهان 94 رۆژنامه‌نووس به ئه‌نقه‌ست و له ئاكامى ته‌قينه‌وه‌كان و ته‌قه‌لێكردنيان كوژراوون.
یه‌كێتى نێوده‌وڵه‌تى رۆژنامه‌نووسان ده‌ڵێت :” ئه‌فغانستان مه‌ترسيدارترين وڵاته بۆ رۆژنامه‌نووسان و 16 رۆژنامه‌نووسى تێدا كوژراوه ، دوای ئه‌فغانستان وڵاتی مه‌كسيك دێت و تێيدا 11 رۆژنامه‌نووس كوژراوون”.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی یه‌كێتی نێوده‌وله‌تی ڕۆژنامه‌نوسانداهاتووه : له وڵاتانى عه‌ره‌بی، يه‌مه‌ن له ريزبه‌ندى سێيه‌م وڵاتى جيهان و يه‌كه‌مى عه‌ره‌بييه بۆ كوژرانى رۆژنامه‌نووسان و ساڵى رابردوو 9 رۆژنامه‌نووسى تێدا كوژراوون.
هه‌روه‌ها رێكخراوى رۆژنامه‌نووسانى بێ سنوور، رايگه‌ياندووه، له يه‌مه‌ن 12 رۆژنامه‌نووس كوژراوون و 6يان له لايه‌ن هاوپه‌يمانى سعوودييه و ئيماراته‌وه كوژراوون و چواريشيان له لايه‌ن حووسييه‌كان و دوانيشيان له لايه‌ن چه‌كدارانى نه‌ناسراو كوژراوون.
دواى ئه‌و وڵاتانه‌ش سووريا دێت، كه 8 رۆژنامه‌نووسى تێدا كوژراوه و به دواى ئه‌ويشدا، هيندستان دێت، كه 7 رۆژنامه‌نووسى تێدا كوژراوه و پاشان هه‌ريه‌ك له ئه‌مه‌ريكا، سۆماڵ و پاكستان دێن، كه هه‌ريه‌كه‌يان 5 رۆژنامه‌نووسيان تێدا كوژراوه.