بهڕێوبهرایهتی هاتوچۆی سلێمانی داهاتی ساڵی 2018ی ئاشکرا دهكات
ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی1ی2019، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری سەرجەم ڕووداو و ژمارەی قوربانیان و داهات و خەرجی و كاروچالاكییەكانی بۆ ساڵی 2018 بڵاو کردەوە.
كاروان محمد صدیق، گوتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرای کرد، لە ساڵی 2018دا بەهۆی ڕووداوەكانی هاتوچۆوە كە ژمارەیان 10 هەزار و 11 ڕووداو بووە دوو سەد و 24 كەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و 489 كەسیش بریندار بوون.
گوتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی گوتیشی : ئەو ڕووداوانە بەهۆی (تیژڕەوی، بێ ئاگایی، مەی نۆشین، پابەندنەبوون، ماوەی سەلامەتی، گۆڕینی ساید، كەمتەرخەمی و چەند هۆكارێكی دیكەوە) ڕوویانداوە، هاوكات لە ساڵی 2018دا 43 هەزار و 639 تۆماری یەكەم جار بۆ ئۆتۆمبێل كراوە، هەروەها بەدەست هێنانی مۆڵەتی شۆفێری 17 هەزار و 228 کەس بووە.
كاروان محهمهد صدیق گوتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی دهڵێت: بەشی ئەندازەی هاتوچۆی سلێمانی چەند پرۆژەیەكی ئەنجامداوە لەوانە (هێلكاری كردنی بازنەی مەلیك مەحمود، هێلكاری كردنی ناو شاری هەڵەبجە، بۆیاخ كردنی ڕێگای نێوان سەید صادق – پێنجوێن، هێلكاری كردنی ڕێگای نێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ و دابینكردنی هێمای جۆراوجۆر بۆ قەزاو ناحیەكانی شاری سلێمانی).
لهبارهی داهاتی بهریوبهرایهتی هاتوچۆی سلێمان ، كاروان محهمهد صدیق گوتیشی : كۆی داهاتی ساڵی 2018ی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بریتییە لە 114 ملیار و 338 ملیۆن و 840 هەزار دینار.