فراكسیۆنی پارتی : پێویسته ئهوراقی تر تێكهڵ به گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكومهت نهكرێت
ئهمڕۆ چوارشهممه 2ی1ی2019 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگهیاند :” پێویسته پهله بكرێت له پێكهێنانی كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان ،دۆسیهی كهركوك و ناوچه جێناكۆكهكان تێكهڵ به گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینهی نوێی حكومهتی ههرێمی كوردستان نهكرێت “.
هێمن هەورامی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند:”ئێستا هەرێمی کوردستان بە قۆناخێکی گرنگ و هەستیاردا تێپەڕدەبێت. هەرێمی کوردستان لەبەردەم ئیستحقاقی قۆناخی پاش هەڵبژاردنەکانی 30-9-2018ـیە. گەلی کوردستان لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرددا بڕیاری خۆی داوە… بۆیە ئێمە وای دەبینین کە دەبێت پەلە بکرێت لە گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەونەوە سەر سکەی خزمەتگوزاری و بەهێزکردنی کوردستان”.
لە بەشێکی تری گوتەکانیدا، هێمن هەورامیدهڵێت: “دەبوو هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە 6-11-2017 بکرایە، واتا ئەم خوولەی پەرلەمان بۆخۆی ساڵێک کاتەکەی درێژکرابوویەوە، بۆیە ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی بە گیانێکی لێپرسراوانە، نەوەک بە گیانی حاکم و مەحکووم، بە یەکسانانە داوا لە براوەی دووەم و سێیەم (یەکێتی و گۆڕان) دەکەین لە هەفتەی ئایینەدەوە گفتوگۆی جیدیتر بکرێت، چونکە پارتی دیموکراتی وردستان تاوەکو ئێستا دوو گەڕی دانووستاندنی لەگەڵ برایانی بەڕێزی یەکێتی و گۆڕان کردووە”.
لەبارەی تێکەڵکردنی دۆسیەی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گووتی :”ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین مەلەفەکان تێکەڵ بکرێن، لەگەڵ ئەوەین پرسی کەرکووک، پرسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە خورماتوو، شنگال و خانەقینەوە لێبڕاوانە و بەرپرسیارانە قسەیان لەسەر بکرێت بۆ ئەوەی بارودۆخی ئەو ناوچانە ئاسایی بکرێنەوە، بەڵام بە تێکەڵکردنی ئەم وەرەقانە لەگەڵ وەرەقەی گفتوگۆکردن یان رێککەوتنی یەک لایەن و دوو لایەن و سێ لایەن، نە خزمەت بە چارەسەرکردنی پرسی کەرکووک دەکات، نە خزمەت بە خێراکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت دەکات، چونکە ئێمە لەبەردەم ئیستحقاقێکی گەورەداین، کە ئیستحقاقی پرۆسەی چاکسازیکردنی ریشەییە لە پێکهاتە، ئیداری، هەیکەلییەت و شێوازی بەڕێوەبردنی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان کە دەستوورێکی هاوچەرخ بۆ هەرێمی کوردستان بنووسینەوە”.
هاوكات پێش چهند ڕۆژێك لهمهوبهر ، د.سالار عوسمان، ئەندامی دەزگای راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە میانی بەشداریکردنی بهرنامهیهكی تهلهفزیۆنیدا لەبارەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاندبوو:”پارتی لەگەڵ رێککەوتنێکی نوێیە، بەڵام لەگەڵ تێکەڵکردنی ئەوراق نییە و یهكێتی گرفتی سهرهكی بهردهم پێكهێنانی كابینهی نوێی حكومهتی ههرێمی كوردستانه “.