قۆناغی دووه‌می ڕێكه‌وتنی یه‌كێتی و توركیا به‌رهه‌م ساڵح ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئه‌نقه‌ره‌

ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ـی حكومه‌تی توركیا ڕایگه‌یاند : سبه‌ینێ پێنجشەممە ٣ی ١ی ٢٠١٩ به‌رهه‌م ساڵح دەگاتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.

به‌رهه‌م ساڵح به‌رله‌وه‌ی ڕێكاره‌كانی دیپلۆماسی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات ، له‌گه‌ڵ لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر و گروپی خیانه‌تكاران كۆبووه‌ته‌وه‌و ڕاویژی پێكردوون .

له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌رهه‌م ساڵح پرسی قۆناغی دووه‌می ڕێكه‌وتنی یه‌كێتی  و توركیا دژ به‌ گروپ و ڕێكخراوه‌كانی سه‌ربه‌ په‌كه‌كه‌ و پرسی پاراستنی سنوره‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ توركیا و هه‌وڵه‌ هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو وڵات دژ به‌ پارتی كرێكارانی كوردستان ( په‌كه‌كه‌ ) پرسی ڕۆژئاوای سوریا تاوتوێ ده‌كرێت .

یەکێتی نیشتیمانی كوردستان به‌ڵێنی به‌ توركیا داوه‌ ته‌واوی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات ،هه‌رچه‌نده‌ پەکەکە ئێستا بووەتە بەشێک لە ململانێی ناوخۆیی نێوان باڵه‌كانی یەکێتی و ساڵانی ڕابردووش به‌هۆی ململانێ و به‌ریه‌ككه‌وتنی باڵه‌كانی یه‌كێتی په‌كه‌كه‌ هاتووه‌ته‌ سه‌رخه‌ت و نێوه‌ندگیری و هه‌ندێك جاریش لایه‌نگری باڵێكی دژ به‌ باڵه‌كه‌ی تر كردووه‌ .

په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دوای كۆبونه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ مه‌لوود چاوشئۆغلوو وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئامادەبوونی پاڤڵ تاڵەبانی و لاهوور جەنگی لە ناوەڕاستی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ هاتە کایەوە نزیكبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا به‌ خۆوه‌ بینیووه‌ به‌تایبه‌ت دوای داخستنی دەیان بارەگای گرووپ و ڕێکخراوەکانی سەر بە پەکەکە و سنووردارکردنی چالاکییەکانی پەکەکە له‌سنوری قه‌ڵه‌مڕه‌ویاندا .

 

Back to top button