زانیاری له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی مێرمنداڵێك له‌لایه‌ن لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر
هەڵۆ محەمەد ئەمین، مێردمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵانە و بە گوتەی کەسوکارەکەی، زیاتر لە دوو مانگ لەمەوبەر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 وه به‌ناوی بینینی (قوباد تاڵه‌بانی ) له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا بردویانه‌و دوای ئه‌شكه‌نجه‌دان تا ئیستا ئازاد نه‌كراوه.
به پێی زانیارییه‌كانی ” خــواكــوڕك ” ، هه‌ڵۆ محه‌مه‌د ئه‌مین مێرمنداڵیكی ته‌مه‌ن 16 ساڵانه‌و شارەزاییەکی باشی لە بواری تەکنەلۆجیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هه‌یه و له‌لایه‌ن لاهور جه‌نگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌و مێرمنداڵه‌ی بۆ كاری تایبەتیی خۆی له بواری ته‌كنه‌لۆجیاو تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بەکار هێناوەو ئیستا تۆمه‌تباری ده‌كات به (خراپ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیاو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی) زیندانی كردووه .
سه‌رباری ئه‌وه‌ی دایک و باوکی هه‌ڵۆ محه‌مه‌د ئه‌مین لەبەردەم دادگای سلێمانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجام دا ڕایانگه‌یاند:” هەڵۆ لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی خوێندکارانی یەکێتییەوە تێکەڵ بە کاری حزبی بووە و چەندجارێکیش سەردانی کۆمیتەی کفریی یەکێتی کردووە، بەڵام دواتر منداڵەکەیان لەلایەن ھێزەکانی یەکێتیی و لاهور جه‌نگی دەستگیرکراوە”.