راگەیاندراوێك لەپارتیەوە لەبارەی دەستگیر كردنی هاوسەرۆكانی هەدەپە
خواكوڕك
لە راگەیاندراوێكدا پارتی دیموكراتی كوردستان نیگەرانی خۆی لەمەر گیرانی هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندام په‌رله‌مانی فراكسیۆنی ئه‌و حزبه راگەیاندوو دەلێت: ده‌ستگیركردنی به‌ڕێزان سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندام په‌رله‌مانی فراكسیۆنی ئه‌و حزبه، نیگه‌رانی كردین، له‌و باوه‌ڕه‌داین ئه‌م جۆره كردارانه بارودۆخه‌كه گرژترده‌كه‌ن و له راستای خزمه‌تكردنی هه‌وڵه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا نابینین و هه‌وڵه‌كانی گفتوگۆ و زه‌مینه خۆشكردنه‌كان له‌بارده‌بات و ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن.
دەقی راگەیاندراوەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان
راگه‌یاندراوی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی
هاوسه‌رۆكان و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارتی دیموكراتی گه‌لان
(HDP)
ده‌ستگیركردنی به‌ڕێزان سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندام په‌رله‌مانی فراكسیۆنی ئه‌و حزبه، نیگه‌رانی كردین، له‌و باوه‌ڕه‌داین ئه‌م جۆره كردارانه بارودۆخه‌كه گرژترده‌كه‌ن و له راستای خزمه‌تكردنی هه‌وڵه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا نابینین و هه‌وڵه‌كانی گفتوگۆ و زه‌مینه خۆشكردنه‌كان له‌بارده‌بات و ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن.
بۆیه وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان هیوادارین هه‌رچی زوتره ده‌ستبه‌سه‌ركردن و زیندانیكردنی هاوسه‌رۆكان و ئه‌ندامانی دیكه‌ی په‌رله‌مان كۆتایی پێ بهێندرێت و ئازادبكرێن، هاوكات هه‌نگاوی جدی به‌ره‌و گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بهاوێژرێ كه خزمه‌تی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی و سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیانی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی بكات.
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان
5/11/2016