بەرهەم ساڵح بۆ كادرانی راگەیاندنی یەكێتی: واز لە دروشمە نەتەوەیەكان و كوردبوون بێنن, ئەمڕۆ هەموومان پێویستمان بە هەڵسانەوەی یەكێتیە

 

دوای ئەوەی بە هاوكاری ئێران و حەشدی شەعبی بەرهەم ساڵح كرا بە سەرۆك كۆماری عێراق, لە ئێستادا زۆرتر لە نەیارانی كوردستان دژ بە هەرێمی كوردستان لێدوا دەدات بە جۆرێك لە هیچ یەكێك لە وتارەكان ناوی هەرێمی كوردستان ناهێنێت بەلكو بە باكوری عێراق ناوی دەبات, لە دواهەمین كۆبوونەوەشی لەگەڵ رۆژنامەنوس و كادرانی راگەیاندنی یەكێتی بۆ هەڵسانەوەی یەكێتی پێویستە واز لە كورد بوون بهێنین.
بەرهەم ساڵح ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ دەزگا راگەیاندنەكانی یەكێتی و رۆژنامەنوسانی ئەو حزبە رایگەیاندووە پێویستە هەموومان هەوڵی زیاتر بدەین تا یەكێتی هەڵسێنینەوە سەر پێ‌, ئەمەش بە تەنها رێگیایەك دەكرێت كە بتوانین پاڵپشتی عێراق و ئێران زیاتر بكەین, واز لە دروشمەكانی دەوڵەت و كوردستانی بوون و كورد بوون بهێنین.
هەروەها لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا بەرهەم ساڵح كادرانی راگەیاندنی یەكێتی راسپاردووە كە بە هەموو شێوەیەك دژ بە پارتی بنوسن و بوەستنەوە بۆ ئەوەی بتوانن بە رووی پارتیدا بوەستنەوە.
بەرهەم ساڵح گوتوشیەتی دڵنیاتان دەكەمەوە لە پاڵپشتی ماددی و مەعنەوەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق هاوكارتان دەبێت,دەبێت لە داهاتوودا جۆرێك كار بكەن كە پارتی بكەنە ئامانج, ئێوە واز لە كورد بوون و دروشمە نەتەوەییەكان بهێنن ئەمڕۆ هەموومان پێویستمان بە هەڵسانەوەی یەكێتیە.

Back to top button