ئێران سێ چالاكوانی‌ ژێنگه‌پارێز ده‌ستگیر ده‌كات

دوێنێ سێشه‌ممه‌ 1ی1ی2019 سێ چالاكوانی‌ ژێنگه‌پارێز، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ ئێرانه‌وه‌ له‌ پارێزگا سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له‌ حزبه‌ كوردستانیه‌كان ده‌ستگیرده‌كرێن و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ده‌گوازرێنه‌وه‌.

رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ “سێ هاووڵاتیی خەڵکی کامیاران بە ناوەکانی (ڕەزا ئەسەدی، فازڵ قەیتاسی، هادی کەمانگەر) دوێنی سێشه‌ممه‌ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەست بە سەرکراون”.

سه‌رچاوه‌كه‌ی ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كردووه‌ ، گوتویه‌تی : هێزەكانی ئیتلاعات لەکاتی دەستبەسەركردنی سێ چالاكوانه‌كه‌ی‌ ژێنگه‌پارێز، ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌دراون .

به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان، ئەو سێ هاووڵاتییە کە چالاکی ژینگەپارێز بوون، بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و هەتا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

Back to top button