وتەبێژی پەكەكە بۆ یەكێتی سلێمانی بە فڕۆكەخانەیەك مەدەن وازبێنن كارێك مەكەن لێی پەشیمان بنەوە
دوای ئەوەی یەكێتی لەگەڵ توركیا رێككەوت لە بەرامبەر هەڵگرتنی ئابلوقەی سەر فڕۆكەخانەی سڵێمانی لە لایەن توركیا سەرجەم بارەگانی تەڤگەری ئازادی نزیك لە پەكەكە لە سلێمانی دابخات, سەركردەیەكی پەكەكە دەڵێت یەكێتی زۆری نەماوە دواجار ئاگاداریان دەكەینەوە كە سلێمانی بە فڕۆكەخانەیەك نەدەن.
سەرحەد ڤارتۆ وتەبێژی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی سەربە پەكەكەی راگەیاندووە:” ئاگاداری جولەكانی یەكێتی و رێككەوتنی ئەو حزبەین لەگەڵ توركیا بۆ دژایەتی كردنی پەكەكە و داخستنی بارەگاكانی تەڤگەری ئازادی لەبەرامبەر هەڵگرتنی ئابلوقەی سەر فڕۆكەخانەی سەر سلێمانی لە لایەن توركیا, هەروەها ئاگاداری رێككەوتنی نوێی یەكێتین لەگەڵ توركیا.
وتەبێژەكەی پەكەكە دەشڵێت:” بۆ دواجار یەكێتی ئاگادار دەكەینەوە كە دەست لە دژایەتی كردنی پەكەكە و هاوپەیمانەكانی هەڵگرێت و سلێمانی بە فڕۆكەخانەیەك نەدان.
سەرحەد ڤارتۆ گوتیشی:” پێویست بوو یەكێـتی هاوكاریەكانی پەكەكە و هاوپەیمانەكانی لەبەر چاوبوایە, ئێستاش ئێمە دەتوانین زۆر بە ئاسانی شەقامی سلێمانی بجولێنین بە هەزاران ئەندام و لایەنگرمان لە سلێمانی برژێنینە سەر شەقامەكان بەڵام چاوەڕانی بەخۆداچوونەوەی یەكێـتی دەكەین, هیواخوازین كارێك نەكەن لێی پەشیمان بنەوە.