كشانه‌وه‌ی په‌یه‌ده له منبج ده‌ستی پێكرد
وه‌زاره‌تى به‌رگرى سووريا له به‌یاننامه‌یه‌كیدا رايگه‌ياند:” نزيكه‌ى 400 شه‌ڕڤانى كورد له منبج كشاونه‌ته‌وه‌و ئه‌و شه‌ڕڤانه كوردانه منبجيان به‌ره‌و كه‌نارى رۆژهه‌ڵاتى فورات به‌جێهێشتووه”.
وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاشكرای كردووه‌و ده‌ڵێت :” رێككه‌وتنى نێوان سوريا و يه‌كينه كوردييه‌كان چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و به گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه له قۆناغى يهكهمدا كاروانێكى ئه‌و هێزانه منبج به‌جێده‌هێڵن”.
وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا ده‌شڵێت :” ئه‌مڕۆ زياتر له 30 پاس يهكينهكانی پاراستنی گهلـیان له منبجه‌وه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتى رووبار‌ى فورات گواستووه‌ته‌وه”.
پێشتریش یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل هێزه‌كانيان له منبج كشانده‌وه‌و داوايان له سوپاى سووريا كرد، بۆشايى ئه‌منى له منبج پڕ بكه‌نه‌وه.
رۆژى 28ى كانوونى يه‌كه‌مى 2018، سوپاى سووريا رايگه‌ياند: هێزه‌كانيان چوونه‌ته ناو شارى منبجه‌وه و ئاڵاى سووريايان تێدا هه‌ڵكردووه.
له شۆڕشی دژ به عسییه‌كان له سوریا ده‌رفه‌تێكی مه‌زن كوردستانیان له رۆژئاوای كوردستان ڕه‌خسا كه سود له‌و بۆشاییه ئه‌منییه وه‌ربگرن و بهرێوهبهراتییهك بوخۆیان دامه‌زرێنن ، به‌ڵام له گه‌مه‌یه‌كی ئاڵوزدا له نێوان (به‌عسییه‌كان و پ ك ك) رێككه‌وتنێك ئه‌نجام درا كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی رۆژئاوا بكه‌وێته ده‌ست په‌كه‌كه و به‌ناوی كانتون ئیداره‌یه‌كی كومێدی دامه‌زرێنن و بۆ ئه‌وه‌ی هێزه ره‌سه‌نه كوردستانییه‌كان نه‌توانن هیچ رۆلێك بگێرن و ناوچه‌كه قۆرغبكهن، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه هه‌موو نه‌رمییه‌كی نواند و ئاماده‌ی گفتوگۆ‌و ریكه‌وتن بوو له‌گه‌ل هیزه كوردییه‌كان له رۆژئاوای كوردستان ، به‌ڵام په‌یه‌ده ئاماده نه‌بوو ته‌نانه‌ت رێبداته چاپه‌مه‌نی و بڵاوكراوهكانیشیان و ده‌ستی كرد به په‌لاماردان و ڕاوه‌دونانیان .