میدیاكانی عێراق: كوردێك حەیدەر عەبادی دەستگیركردووە, خواكوڕك زانیاری نەبیستراو بڵاودەكاتەوە

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هێزێكی پۆلیس سەر بە سەرۆكایەتی وەزیران بۆ جالی دووەم چووەنە سەر ماڵی حەیدەر عەبادی لەناوچەی سەوز و خۆی و هاوسەرەكەیان بۆ ماوەیەك دەستبەسەر كردوەو دواتر ماڵەكەیان پێ چۆڵ كردوە, ئەو هێزەی چوونەتە سەر ماڵی عەبادی بەسەر پەرشتی كوردێك بووە.
میدیاكانی عێراق: بڵاویانكردەوە, كوردێكی خەڵكی شاری ھەولێر، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراقی لە ماڵەكەی خۆی كە لە نێو ڤێلایەكی سەر بە حكوومەت بوو لە ناوچەی سەوزی بەغدا، دەركرد.
بە پێی زانیاری نێو هەواڵی میدیا عێراقیەكان، ئەو هێزەی سەر بە عادل عەبدولمەهدی كە عەبادییان لە ماڵەكە وەدەر ناوە، لەلایەن كەسێك بە ناوی ئازاد سەرپەرشتی دەكرێن.

لە بەدواداچوونێكدا خواكوڕك زانیویەتی, كەسێك بە ناوی ئازاد هەولێری بەرپرسی پاسەوانەكانی عادل عەبدولمەهدییە، كوردێكی خەڵكی شاری هەولێرە و ئێستاش بەشێك لە كەسوكارەكەی لە هەولێر دەژین. ناوبراو لە ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا و لە شەڕی یەكەمی كەنداو (عێراق – ئێران) سەربازی سوپای عێراق بووە و لەلایەن ئێرانەوە بە دیل گیراوە و لە بەندیخانەكانی ئێران لە عەرەبە شیعەكانی عێراق نزیك بووەتەوە و دوای ئازادبوونیش، بووەتە نزیكترین و باوەڕپێكراوترین كەس لە لای عادل عەبدولمەهدی و ئێستاش سەرپەرشتی كارە ئەمنی و بەشێك لە كارەكانی دیكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات.

Back to top button