ماكرۆن و پۆتن لە بارەی ڕەوشی سوریا پەیوەندەیەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
دوای ئەوەی ئەمریكا بڕیاری كشانەوەی لە سوریاو رۆژئاوای كوردستاندا, لە ئێستادا رۆژئاوای كوردستان و سوریا بووەتە چەقی گفتوگۆی سیاسی وڵاتانی زلهێز و ناوچەكە, بۆ تاوتوێكردنی رەوشی سوریا ئەمڕۆ سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن و سەرۆكی فەرەنسا، ئیمانوێڵ ماكرۆن لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا رەوشی سووریایان تاوتوێكرد.
كۆشكی كرملین لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، هەردوو سەرۆك بە وردی باسیان لە پرسی چارەسەری سیاسی قەیرانی سووریا كردووە.
هەروەها هاتووە: پوتن بۆ هاوتا فەرەنسییەكەی پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ چارەسەری سیاسی و راگرتنی شەڕ دووپات كردووەتەوە.
تاوتوێكردنی رەوشی سووریا لە كاتێكدایە سوپای ئەمەریكا لە سووریا پاشەكشێ دەكات و ئەگەری ئەوە لە ئارادایە ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە ناوچەكە درووست دەبێت لە لایەن هێزێكی دیكەی نێودەوڵەتییەوە پڕ بكرێتەوە.
سەرچاوە: RT