وەزارەتی بەرگری سوریا: یەپەگە مونبجی چۆلكرد

 

دوای ئەوەی یەكینەكانی پاراستنی گەڵ (یەپەگە) لە بەیاننامەیەكدا داوایان لە حكومەتی سوریاكرد كە فریای مونبج بكەون ئەوان ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری سووریا رایگەیاند، یەپەگە منبجیان بەرەو كەناری رۆژهەڵاتی فورات بەجێهێشت.

وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا، ئاشكرایكردووە، لە ژی ئەم مانگەوە، رێككەوتنی نێوان سوریا و یەكینە كوردییەكان چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و بە گوێرەی ئەو رێككەوتنە لە قۆناغی یەكەمدا كاروانێكی ئەو هێزانە منبج بەجێدەهێڵن.

ئاماژەشی بۆ ئەوە كردووە، ئەمڕۆ زیاتر لە 30 پاس یەكینە كوردییەكانیان لە منبجەوە بەرەو رۆژهەڵاتی رووباری فورات گواستووەتەوە.

رۆژی 28ی كانوونی یەكەم/ دیسێمبەری 2018، سوپای سووریا رایگەیاند، هێزەكانیان چوونەتە ناو شاری منبجەوە و ئاڵای سووریایان تێدا هەڵكردووە.

پێشتر و لە 2016دا یەكینەكانی پاراستنی گەل(یەپەگە) رایگەیاندبوو، هێزەكانیان لە منبج كشاندووەتەوە و داوایان لە سوپای سووریا كرد، بۆشایی ئەمنی ناوچەكە پڕ بكاتەوە.

Back to top button