پارتی داوایەکی یەکێتی ڕەتکردەوە

 

دوای ئەوەی رێباز بێركۆتى كادیری پێشکەوتووی یەكێتی نيشتمانى كوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر داواكارييه‌كى پێشووى يه‌كێتى كرده‌وه‌ و رايگه‌ياند، يه‌كێتى ده‌يه‌وێت سەرجەم پرسەكانی بەغدا و كەركووك و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ بەیەك پاكێج گفتوگۆیان لە بارەوە بكرێت.

لەبارەی داواکاریه‌كەى يه‌كێتى، فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان داواى كردووە، لایەنەكان پرسی بەغدا و كەركووك تێكەڵ بە گفتوگۆكانی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەت نەكەن.

هەروەها فراكسیۆنی پارتی ديموكراتى كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان داواى لە لایەنە سیاسییەكان كرد، لە گفتوگۆكانی پێكھێنانی كابینەی نوێدا پەلە بكەن.

Back to top button