به‌رهه‌م ساڵح دۆسیه‌ی زانیاری له‌باره‌ی په‌كه‌كه‌ و په‌یه‌ده ده‌بات بۆ توركیا په‌كه‌كه‌ش هه‌ره‌شه‌ده‌كات

پاش سه‌ردانی وه‌ڤدی یه‌كێتی بۆ توركیا و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا ” میت” وابریاره‌ به‌رهه‌م ساڵح سبه‌ی سه‌ردانی توركیا بكات، پێش سه‌ردانه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ لاهور جه‌نگی كۆبۆته‌وه‌ و له‌باره‌ی دۆسیه‌ی زانیاریه‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌ر په‌كه‌كه‌ و په‌یه‌ده‌، گفتوگۆیان كردووه‌”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، پێش سه‌ردانی بۆ توركیا به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی سلێمانی كردووه‌، له‌گه‌ڵ لاهور جه‌نگی له‌باره‌ی ئه‌و زانیاریی و دۆسیانه‌ی له‌سه‌ر په‌كه‌كه‌ و په‌یه‌ده‌ هه‌ن كۆبۆته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی دا دۆسیه‌ی زانیاریه‌كان له‌باره‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ قه‌ندیل و په‌یه‌ده‌ له‌ رۆژئاوایی كوردستان راده‌ستی توركیا بكات، له‌به‌رامبه‌ر دا داوای كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌ سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان بكات”.

پێشتر سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ هۆشداری دابوو له‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌ست بۆ په‌كه‌كه‌ نه‌بات له‌به‌ر فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و دوای دۆخه‌كه‌ له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت، یه‌كێتی زیانی پێده‌گات، ئه‌مه‌ش زیاتر وه‌ك هه‌ره‌شه‌ بوو كه‌ ئاراسته‌ی یه‌كێتی كراوه‌ له‌لایان په‌كه‌كه‌وه‌”.

سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ له‌ باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌ێنێت، كه‌ ده‌بێت یه‌كێتی ئاگادار بێت، له‌پێناو فرۆكه‌خانه‌كه‌ دا سلێمانی نه‌دۆرێنێت”.

Back to top button