چاودێرانی سیاسی: ئه‌وه‌ی یه‌كێتی داوایی ده‌كات گه‌مژه‌ییه نه‌ك دانووستاندن
له ئێستادا یه‌كێتی تاكه رێگری به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه به‌هۆی داواكاریه زۆر زه‌وه‌نده‌كان وه‌ك، داواكردنی وه‌زیرێك بۆ به‌غدا و پارێزگایه‌ك بۆ كه‌ركووك، به 21 كورسی ته‌زویر داوای سه‌دا 35 كۆی حكومه‌ت ده‌كات، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مان، داواش ده‌كات پارتی به‌قه‌ده‌ر 45 كورسیه‌كه ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردنی نه‌بات”.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئه‌وه‌ی یه‌كێتی داوا ده‌كات، گه‌مژه‌یه چونكه ئه‌وه سیاسه‌ت نیه، ئه‌مه كهلهگاییه، كه ئه‌م داواكاریه زۆر سه‌خته بۆ پارتی به‌تایبه‌تی هێزێكی وه‌كو پارتی كه چوار به‌قه‌ده‌ر یه‌كێتی به‌هێزه، بۆیه هه‌م مه‌ترسیه له‌سه‌ر كوردستان هه‌م، دروست كردنی دۆخێكی زۆر سه‌ختره بۆ زۆنی سه‌وز”.
هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی ده‌لێـ” به‌پێی پێوه‌ری سیاسی و به‌شداری هه‌ڵبژاردن و دپموكراسی باوه‌رپێكراوی گه‌ل به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت پۆست و پشكی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌یكات له وه ده‌رچووه كه باوه‌ری به هیچ پرهنسپێكی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگ و گه‌ل هه‌بێت، به‌ڵكو له‌وه‌ش ده‌رچووه، داوایی شتێك ده‌كات، كه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگ و پێكهێنانی حكومه‌ته، به‌ڵكو داوای شتێك ده‌كات كه هیچ په‌یوه‌ندی به هه‌لبژاردن و حكومه‌ت نیه، چونكه خه‌ڵك ده‌نگی نه‌داوه بۆ دانانی پارێزگاری كه‌ركووك و پۆستی به‌غدا به‌ڵكو خه‌ڵكی ده‌نگی به حكومه‌تی هه‌رێم داوه بۆیه ئه‌مه‌ی یه‌كێتی ده‌یكات گه‌مژه‌ییه”.