رۆژانە تەنها یەك سێو بخۆ، دوای دوو هەفتە ئەنجامەکەی ببینە

 

بە بڕوایی زۆینەی کەسەکان سێو تەنها میوەیەکی خۆشە، بەڵام لە ڕاستیدا گرنگتر لە خۆشی تامەکەی، سوودەکەیەتی لەرووی تەندروستیەوە، هەر وەک ئەوەی دەڵێ “ڕۆژانە تەنها یەک سێو بخۆیت، هەرگیز پێویستت بە سەردانی پزیشک نابێت”، جگە لەوەی کێشیش دادەبەزێنێت.

خواردنی یەک سێو لە رۆژێکدا کاریگەری سەرسوڕهێنەری هەیە و دەتوانیت بە ئاسانی کاردانەوەکانی لەسەر جەستەت ببینیت:

دوای خواردنی سێوی سەوز لە ڕۆژی یەکەمدا، ڕاستەوخۆ هەست بەوەدەکەیت کە ڕزگارت بووە لە هەڵئاوسانی سک و هەست بە ئارامی دەکەیت.

دوای چەند ڕۆژێک، هەست ئاسوودەیی دەکەیت، چونکە کرداری هەرس چالاک دەبێت، لەبەربوونی ئەو ڕێژە کالۆریەی تێیدایە، بۆیە هەست بە تێربوون دەکەیت بۆ ماوەیەکی زۆر.

سوودەکانی:
یەک سێو پێکدێت لە 95 کالۆری و لە %86ی ئاوە، کە وادەکات جەستە هەمیشە بە شێداری بمێنێتەوە، هاوکات ئەگەری تووشبوون بە شەکرە کەم دەکاتەوە، دەتپارێزێت لە شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی دڵ.

Back to top button