پێنج رێگا بۆ نەهێشتنی دڵتێکەڵهاتنی دووگیان لە بەیانیاندا
خانمانی دووگیان بە گشتی رووبەرووی دڵتێکەڵهاتن دەبنەوە، بەتایبەت لە بەیانیاندا، بەهۆی ئەو گۆڕانکاریانەی لە جەستەیاندا روودەدات.
بۆ هاوکاری خانمانی دووگیان و کەمکردنەوەی دڵتێکەڵهاتن لە بەیانیاندا، ماڵپەڕی rotana هەندێک رێنمایی بڵاودەکاتەوە:
1-راستەوخۆ ئاو مەخۆرەوە، پاش لە خەوهەستان.
2-بڕێکی کەم لە پارچەیەک پسکویتی سوێر، یان بەقسەمات بخۆ.
3-شیرینی مەخۆ، چونکە زیاتر دڵتێکەڵدێت و تێکدەدات.
4-دووربکەوەرەوە لە ژەمی ئێوارانی چەور، یان پێش نوستن.
5-دەکرێت لەبری شەکر، نەبات بەکاربهێنن، چونکە کاریگەری لەسەر دڵتێکەڵهاتن نییە ئاسایی دەبێت