باشترین رێگا بۆ خواردنی سپێناخ

پسپۆڕان هۆشداریدەدەن، کە خواردنی سپێناخ بەشێوەی شەربەت سوودێکی زیاتری هەیە، بەبەراورد بە رێگاکانی دیکە.

بەگوێرەی هەواڵێکی تەندروستی ماڵپەڕی foochia سپێناخ پێکهاتەیەکی دژەئۆکسانە و دەوڵەمەندە بە ماددەیەک کە ناسراوە بە (لوتین) و کاریگەری لەسەر پاراستنی دڵ هەیە لە نەخۆشییەکان بەتایبەت سەکتە، هاوکات پارێزگاری لە چاوەکانیشت دەکات، بەڵام کاتێک کە دەیکوڵێنیت یان سوریدەکەیتەوە ئەو بەهایە لەدەستدەدات.

لەمبارەیەوە لە ئەنجامی توێژینەوەیەکەوە پسپۆڕانی زانکۆی “لینشوبینگ” لە سوید ئاماژەبەوەدەدەن، کە واباشترە سپێناخ بەشێوەی شەربەت بخورێت، یاخود لەگەڵ ماست و شیر تێکەڵاوبکرێت، بۆ ئەوەی بەها خۆراکیەکەی کاریگەری زیاتر بێت، چونکە بەمشێوەیە ماددەی “لوتین” تێیدا دەمێنێتەوە.

Back to top button