هەندێك رێنمایی بۆ پاراستنی تەندروستی ددانەکانت

ددانەکانت پێویستیان بە خزمەت و پاراستن هەیە، بۆ ئەوەی تەندروستیەکی باشی هەبێت و سپی و بریقەدار بێت، لەمبارەیەوە ماڵپەڕی algamal هەندێک رێنمایی دەخاتەڕوو:

1-رۆژانە لایەنی کەم دووجار ددانەکانت بشۆ، بەتایبەت لەدوای خواردنی خواردن و خواردنەوە ترشەکان یان شیرینی، چونکە کاریگەری سلبی بۆ ددانەکانت هەیە، بەڵام ئەگەر لەدوای ژەمەکان شتت، پێویستە 30 خولەکی نێوان بێت.

2-پێویستە سێ مانگ جارێک فڵچەکەت بگۆڕیت.

3-کاتێک ددانەکانت دەشۆیت، بۆ ماوەیەکی زۆر فڵچەی پێدامەهێنە، چونکە زیان بە مینای ددانەکانت دەگەیەنێت.

4-پێویستە بە پەت یان فڵچەی تایبەت، گۆشە و نێوانەکانی ددانت خاوێن بکەیتەوە.

5-زمانیشت هاوشێوەی ددانت خاوێن بکەرەوە، چونکە هۆکارە بۆ کۆبوونەوەی بەکتریا.

Back to top button