بەرشەلۆنە هەوڵ دەدات لەم هەفتەیە دوو گرێبەست بەدەستبێنێ

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی كار لەسەر ئەوە دەكات لەم هەفتەیەدا لە رۆژانی سەرەتای ماوەی گواستنەوەی زستانە گرێبەستی دوو یاریزان یەكلایی بكاتەوە.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی ئاشكرای كرد: پێپ سێگیرا بەڕێوەبەری وەرزشی و ئیریك ئەبیدال سكرتێری یانەی بەرشەلۆنە بە تەواوكردنی ئەم كارە هەڵدەستن تا لە كۆتایی ئەم وەرزەدا هەردوو یاریزانەكە بەدەستبێنن.

دوو یاریزانەكەش برێتین لە ئەدریان رابیۆی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان و گیان كلێر تۆدیبۆی بەرگریكاری یانەی توڵوزی فڕەنسی.

دوو بەرپرسەكەی یانەی بەرشەلۆنە بەڕژدی كار لەسەر تەواوكردنی ئەم دوو گرێبەستە دەكەن بۆ ئەوەی رێگە لە یانە گەورەكانی تر بگرن كە هەوڵی گرێبەستكردنیان لەگەڵ دەدەن.

رابیۆ جگە لە یانەی بەرشەلۆنە لەلایەن چەند یانەیەكی گەورەی تری ئەوروپاش داوا كراوە كە گرینگترینیان یانەكانی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی و تۆتنهام و لێڤەرپوولی ئینگلیزین.

یانەی بەرشەلۆنە پێیوایە دەتوانێ لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا گرێبەستی تۆدیبۆ بەدەستبێنێ و لەنیوەی دووەمی یارییەكانی ئەم وەرەزدا لەنێو یاریگەی كامپ نوو یاریی پێ بكات، بەڵام گواستنەوەی رابیۆ لە كۆتایی ئەم وەرزەدا دەبێت بەشێوەی ئازاد و بێ بەرامبەر.

Back to top button