میدیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی: هۆكاری سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵح بۆ توركیا ئاشكرا ده‌كات
کۆماری تورکیا تەنیا بە داخستنی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سلێمانی و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ڕازی نابێت و داواکاریی دیکە دەکات، بەڵام یەکێتی ئەو هێزەی نییە داواکارییەکان بە تەواوی جێبەجێ بکات، بۆیە لە دۆخێکی ئیحراجی دایە.
بڕیارە ئه‌مڕۆ پێنجشەممە بەرهەم ساڵح، بە سەردانێك بگاتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و ئامانجیش لەو سەردانە، گفتوگۆکردنە لەبارەی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکەی نێوان یەکێتی و تورکیا لە دژی پەکەکە. بۆیە پێش سەردانەکە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەرهەم ساڵح لە سلێمانی چاوی بە بەرپرسانی یەکێتی کەوتووە.
پێگه‌ی “ئه‌لمۆنیتۆر“ی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ توركیا بڵاوكردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌ردۆغان و به‌رهه‌م ساڵح باس له چۆنیه‌تیی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی ئاسمانی توركیاش به ڕووی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌رهه‌م ساڵح له ئه‌نكه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان كۆ ده‌بێته‌وه، ئه‌م سه‌ردانه له كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا داوه، توركیایش ده‌یه‌وێ هێرش بكاته سه‌ر كورده‌كانی ئه‌و وڵاته و له بۆردمانی ئامێدی و شنگال و مه‌خموور و ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش به‌رده‌وامه.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌ی مۆنیتۆر هاتووه، یه‌كێتی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌یه و به ئاسانی له ناوچه‌كانی سلێمانی هامۆشۆ ده‌كه‌ن كه یه‌كێتی تێیدا باڵا ده‌سته له مانگی ئاب /ئۆگه‌ستی 2017یش تیمێكی میت له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه له شارۆكه‌یه‌كی نزیك سلێمانی ڕفێنرا، هه‌روه‌ها له به‌غدا ده‌نگی ناڕه‌زایی دژی بۆردمانه‌كانی توركیا به‌رزبووه‌ته‌وه، چوونی به‌رهه‌م ساڵح له‌و كاته‌دا بۆ هه‌مووان جێی پرسیاره.
ئه‌مبرین زه‌مان نووسه‌ری ڕاپۆرته‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌نكه‌ره به توندی سه‌ركۆنه‌ی یه‌كێتی كرد له پرسی ڕفاندنی سێ ئه‌ندامه‌كه‌ی میت، تا ئێسته‌یش به‌وهۆیه‌وه ئاماده نییه ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به ڕووی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، به دڵنیاییه‌وه سالح و ئه‌ردۆغان باس له شه‌ڕ دژی پارتی كرێكارانی كوردستان “په‌كه‌كه” ده‌كه‌ن، له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌یش دا، توركیا پشتیوانی له سه‌ركه‌وتنی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی تازه‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌كات و به ملیاران دۆلار وه‌به‌رهێنان له بووژانه‌وه‌ی ناوچه وێرانبووه‌كان ده‌كات و چه‌ندان مه‌رجی تریشی به‌ستووه‌ته‌وه به هاوكاری عێراق له هێرشكردنه سه‌ر په‌كه‌كه.