کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەور دەبێت، باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، لە کاتەکانی ئێوارەشدا ئاسمان بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی ھەینی لە ھەولێر، سلێمانی و کەرکووك ئاسمان لەنێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەور دەبێت، لە دھۆکیش ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت.

    

 

Back to top button