پەكەكە بۆ بەرهەم ساڵح: به‌چه‌ند ئێمه‌ت فرۆشت خۆمان ده‌ماندایتێ

ڕێكان تاوەگۆزی بەرپرسێكی نزیك لە پەكەكە و چاودێری سیاسی ئاشكرای دەكات ئێمە دەتوانین پارەی فرۆشتنی پەكەكەی پێ بدەین و با ئەمجارە خیانەتی خۆمان لە خۆمانی بكەین بەداخەوە بۆ ئەو كەسانەی خۆیان بە تەكنۆكرات دەزانی، هەر ڕۆژە و لە وڵاتێكن بۆ فرۆشتنی پەكەكە ئەگەر ئەوە تەكنۆكراتی بێت، دەبێت خاك فرۆشتن لای ئەوان زۆر ئاسان بێت.

تاوەگۆزی زیارتر  گوتی، هێشتە بۆنی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەر لە لووتمان تەواو نەبووە، كوڕەكەی تاڵەبانی و ئامۆزاكەی و بەرهەم بۆ توركیا هەڵپەیانە ئێمە بفرۆشنەوە پێیان، هەروەها ماوەی چوار مانگە بەچڕی چاودێریی ئەو كەسانە دەكرێت كە لایەنگری پەكەكەن، پێویست ناكات بەرهەم ساڵح بۆ فرۆشتنی پەكەكە سەردانی توركیا بكات، ئێمە دەتوانین پارەی فرۆشتنی پەكەكەی پێ بدەین و با ئەمجارە خیانەتی خۆمان لە خۆمانی بكەین، چیتر دوژمن دڵی پێمان خۆش نەبێت.

(خــواكورك) له‌ سەرچاوەیەكی نزیك لە یەكێتی زانیوویه‌تی، توركیا هەر بە داخستنی بارەگاكانی پەكەكە و حزبەكانی نزیك لە پەكەكە ناوەستێت، بەڵكو دەیەوێ ئەو تۆڕە داراییەی لە ئەوروپاوە كۆمەك و پارە بۆ پەكەكە دەنێرێ، یەكێتی بە ڕوونی بۆی ئاشكرا بكات، هاوكات مەرجێكی تری ئازادكردنی دوو ئەندامەكەی میتە كە لە هاوینەهەواری دووكان لەلایەن پەكەكەوە ڕفێنران، بۆ ئەمەیش داوا لە یەكێتی دەكات، شوێنیان بدۆزێتەوە و بە هاوبەشی ئۆپراسیۆنی ڕزگاركردنیان ئەنجام بدەن.

خاڵێكی تری سەرەكی ئەوەیە كە یەكێتی و دەزگای هەواڵگری ئەو حزبە سەرجەم داتا و زانیارییە گرنگەكان لەبارەی شوێن و پێگەی پەكەكە لە چیاكانی قەندیل بە وردی و بە ئامانجی دیاریكراوەوە بە توركیا بدات، تا فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردمانی بكەن، یەكێتیش بۆ توركیای شل كردووە و وردە وردە داواكانی دێنێتە دی، پێشبینی دەكرێ لەو سەردانەی بەرهەم ساڵحیش هەردوولا ڕێك بكەون و یەكێتی پەكەكە بە توركیا بفرۆشێت.

 

 

Back to top button