بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق پرسی وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و به‌رگرى یه‌كڵایی بكاته‌وه
عه‌باس علێوى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كوتله‌ى سائيرون ،دانيشتنى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و پرسى وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و به‌رگرى ئاشكرا ده‌كات.
عه‌باس علێوى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كوتله‌ى سائيرون ده‌ڵێت: هاوپه‌يمانى بنياتنانه‌وه و ئيسڵاح رێككه‌وتوون و پێش دانيشتنى سێشه‌ممه‌ى داهاتووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران هه‌ردوو كوتله‌كه، سه‌رۆك وه‌زيران عادل عه‌بدولمه‌هدى له رێككه‌وتنه‌كه‌يان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كوتله‌ى سائيرون گوتیشی :” رۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو له دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا ئه‌و پرسه يه‌كلا ده‌بێته‌وه”.
پرسى وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ و به‌رگرى بووه‌ته كێشه له به‌رده‌م ته‌واوكردنى كابينه‌ى حكومه‌تى نوێی عێراق دا و تا ئێستا ناكۆكى سياسى نێوان لايه‌نه‌كان رێگر بووه له پڕكردنه‌وه‌ى پۆستى ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته.